Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سکرتێری مۆدێراته‌کان له‌ ته‌نگژه‌ی به‌رتیلخواردن ده‌رچوو

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 2 november 2010 kl 15.33

سوفیا ئارکه‌لستێن سکرتێری نوێی مۆدێراته‌کان هیچ پێشلێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام نادرێت، ئه‌مه‌ بڕیاری سه‌رپارێزه‌ری گشتییه‌ له‌ یه‌که‌ی به‌ره‌وڕووبونه‌وه‌ی به‌رتیلکاری سه‌ر به‌ په‌رله‌مانی سوید، ئارکێلستێن له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێ گیرا که‌ پێش دوو ساڵ به‌رتیلی وه‌رگرتووه‌ ئه‌ویش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی که‌ ئه‌و کاته‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مان بووه‌ و وته‌بێژی مۆدێراته‌کان بوو له‌ پرسی ژینگه‌دا چه‌ند گه‌شتێکی له‌سه‌ر حسابی بۆ نموونه‌ گه‌وره‌ کۆمپانیای نه‌وتی‌ (Shell) ئه‌نجام داوه‌.

به‌لای ڕه‌خنه‌گرانه‌وه‌ یه‌کێکیان ئیبراهیم بایلانی سکرتێری سۆسیالدیموکراته‌کانه‌ ده‌ڵیت ئه‌و کۆمپانیا گه‌ورانه‌ به‌ بێ به‌رامبه‌ر که‌س داوه‌ت ناکه‌ن به‌و مانایه‌ی له‌و ڕێگانه‌وه‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاری سیاسه‌تمه‌داران داده‌نێن، هه‌ندێکیش ده‌ڵێن له‌ ڕه‌وشتی سیاسیدا جێ بۆ قوبوڵکردنی ئه‌و جۆره‌ داوه‌تانه‌ نییه‌. به‌ڵام سه‌رپارێزه‌ری گشتی  ده‌ڵێت هیچ بنه‌مایه‌ک نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ به‌ تاوانی به‌رتیلکاری له‌ ئارکه‌لستێن بکۆڵدرێته‌وه‌

گونار ستێتله‌ر سه‌رپارێزه‌ری گشتی  ده‌ڵێت ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان بۆیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر حسابی لایه‌نی تر گه‌شتی فێرخوازی (studieresor) ئه‌نجام بده‌ن. هیچ یاسایه‌ک و ڕێسایه‌کی په‌رله‌مانیش نییه‌ که‌ به‌ر له‌م کاره‌ بگرێت، ئارکێلستێنیش به‌مه‌به‌ستی تێگه‌شتن له‌ چه‌ند دیارده‌یه‌ک ئه‌و سه‌فه‌رانه‌ی ئه‌نجام داوه‌ و ئارکێلستێنیش ئه‌و گه‌شتانه‌ی بۆ ڕابواردن و ئامانجی که‌سێتی ئه‌نجام نه‌داوه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".