Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هه‌شت عێراقییه‌که‌ نێردرانه‌وه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 19 januari 2011 kl 14.34
Claudio Bresciani / SCANPIX

به‌ بڕیاری دادگای ئه‌ورووپی و ده‌ستگه‌ی کۆچی سوید سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌شت په‌ناخوازی عێراقی له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی ئارلانداوه‌ له‌ ماشتا نێردرانه‌وه‌ به‌غداد.  دژ به‌م کاره‌ له‌ دوێنێ شه‌وه‌وه‌ تا به‌یانی ئه‌مڕۆ نزیکه‌ی حه‌فتا که‌سێک له‌به‌رده‌م گرتووخانه‌ی به‌شی ده‌ستگه‌ی کۆچ له‌ ماشتا خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا. بیستوپێنجیان ده‌تسگیر کران تا ئه‌و کاته‌ی په‌ناخوازه‌کان گوێزرانه‌وه‌ ئارلاندا و پاشان 24 یان ئازاد کران.

به‌ڵێ هه‌وڵی خۆپیشانده‌ران بێهوودانه‌ و هه‌ر به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌شت عێراقی له‌ فرۆکه‌خانه‌ی ئارلانده‌وه‌ به‌ره‌و عێراق نێردرانه‌وه‌ و هه‌موو ئه‌و 70 په‌ناخوازه‌‌ی تریش که‌ سکاڵایان ناردبووه‌ دادگای ئه‌ورووپی (Europadomstolen) سه‌رجه‌م داواکانیان ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه‌.

به‌رامبه‌ر به‌ بڕیاری ناردنه‌وه‌ی په‌ناخوازان جگه‌ له‌ چه‌ندپارتێکی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن ڕێکخراوی ئامنێستی سویدیش ڕه‌خنه‌ ده‌گرن.

-         به‌داخه‌وه‌ که‌ دادگای ئه‌ورووپی هه‌ڵوێستی خۆیان گۆڕیوه‌ ماده‌لێن سییه‌تلیز له‌ ڕێکخراوی ئامنێستی سویدیه‌وه‌ ده‌ڵێت دادگای ئه‌ورووپی پاییزی ڕابوردوو به‌رامبه‌ر به‌ پرسی په‌ناخوازه‌ عێراقییه‌کان هه‌ڵوێستیان جیاواز بوو ، له‌و کاته‌وه‌ واتا له‌ پاییزه‌وه‌ باری ئه‌منی عێراق باشتر نه‌بووه‌ تا دادگای ئه‌ورووپی به‌و شێوه‌یه‌ هه‌ڵوێست بگۆڕن. 

 دادگای ئه‌ورووپی هه‌ر‌وه‌ها ده‌ستگه‌ی کۆچی سوید پێیان وانییه‌ که‌ هه‌موو مه‌سیحییه‌کی عراقی وه‌ک یه‌ک توشی هه‌ڵاواردن و ڕوه‌دونان بێن هه‌ربۆیه‌ داواکان به‌ پێێ بارودۆخی هه‌ر ناوچه‌یه‌ک و هه‌ر که‌سێک بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت. به‌ڕێوه‌به‌ری پرسی داد له‌ ده‌ستگه‌ی کۆچ میکائل ڕیبه‌نڤیک جه‌خت له‌م خاڵه‌ ده‌کاته‌وه‌.

ڕیبه‌نڤیک هه‌روه‌ها ده‌ڵێت نیوه‌ی ئه‌و عێراقییانه‌ی که په‌نایان بۆ سوید هێناوه‌ مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان وه‌رگرتووه‌، سوید په‌ێڕه‌وی له‌ یاسا و ڕێساکانی یه‌کیه‌تی ئه‌ورووپا و ڕێسا نێونه‌ته‌وه‌یه‌کانی تایبه‌ت به‌ پرسی کۆچ ده‌کات. ڕیبه‌نڤیک هه‌روه‌ها ده‌ڵێت به‌ڵێ عێراق وڵاتێکه‌ که‌ ژیانی چه‌ند گروپ و کۆمه‌ڵێک تێیدا له‌ مه‌ترسیدایه‌ به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌کانی ئێمه‌ و له‌ سه‌ردانه‌کانماندا بۆ عێراق ده‌زانین که‌ هه‌موو ناوچه‌کانی عێراق وه‌ک یه‌ک نین.

هه‌ر له‌ ناو عێراق خۆیدا بواری کۆچ و دۆزینه‌وه‌ی شوێنی ژیانی ئارامتر بۆ ئه‌و گروپ و کۆمه‌ڵانه‌ هه‌یه‌ که‌ توشی ڕاوه‌دوونان دێن، ئێمه‌ش میکایل ڕیبه‌نڤیک ده‌ڵێت بۆ نموونه‌ مه‌سیحییه‌کان له‌ هه‌ندێک ناوچه‌ی عێراقدا توشی هه‌ڵاواردن دێن به‌ڵام له‌ زۆر ناوچه‌ به‌گه‌رمی پێشوازییان لێ ده‌کرێت، هه‌ربۆیه‌ ئێمه‌ هانی سود وه‌رگرتن له‌و ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌ ده‌ده‌ین. واتا له‌ناو عێراق خۆیدا بواری ژیانێکی دڵنیاتر بۆ ئه‌و گرووپانه‌ بدۆزرێته‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی ڕوو له‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراق بکه‌ن.

ئامنێستی سویدی و چه‌ند ڕێکخراوێکی سه‌ربه‌خۆی تریش تا ئێستا یارمه‌تی عێراقیان داوه‌ تا سکاڵاکانیان به‌گه‌یه‌ننه‌ دادگای ئه‌ورووپی سه‌رجه‌م 3000 عێراقی که‌ بڕیاری ناردنه‌وه‌یان له‌سه‌ره‌ نزیکه‌ی 2500 یان داوایان ناردۆته‌ دادگای ئه‌ورووپی، که‌ دوێنێ 70 یان بڕیاری ناردنه‌وه‌یان له‌ داداگای ئه‌وروپیشدا بڕیاری له‌سه‌ر درا.  جێی باسه‌ که‌ ئه‌م بڕیاری ناردنه‌وانه‌ش له‌و کاته‌وه‌ زۆربووه‌ که‌ بڕیاری وه‌ستاندنی ناردنه‌وه‌ی عێراقییه‌کان له‌ مانگی دێسه‌مبه‌ری ڕابوردوودا هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌.

به‌ڵام ئامنێستی سویدی ده‌ڵێن و جه‌خت له‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ ده‌بێت ناردنه‌وه‌ی عێراقییه‌کان بوه‌ستێنرێت به‌تایبه‌ت که‌ زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌نێردرێنه‌وه‌ سه‌رله‌نوێ ڕاوه‌دوو ده‌نرێنه‌وه‌ و ناچار ملی کۆچ ده‌گرنه‌وه‌ به‌ر.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".