Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

فرۆشرانی شیرکه‌ته‌ ده‌وڵه‌تییه‌کان له‌وانه‌یه‌ له‌ په‌رله‌مان بوه‌ستێنرێ

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 21 januari 2011 kl 13.12
شیرکه‌ته‌ ده‌وڵه‌تییه‌کان مه‌فرۆشن
(6:37 min)
wêne: Scanpix

حوکوومه‌ت ده‌توانێ دیسان پرسێکی گرنگی دیکه‌ له‌ په‌رله‌ماندا بدۆڕێنێ. ئه‌مجاره‌یان نیشانه‌کان له‌وه‌ ده‌دوێن که‌ گشت حیزبه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن، به‌ دیموکراته‌کانی سویده‌وه‌، ده‌نگ به‌ ڕاگرتنی فرۆشی شیرکه‌ته‌ ده‌وڵه‌تییه‌کان له‌ لایه‌ن حوکوومه‌ته‌وه‌ بکه‌ن. شیرکه‌تی وه‌ک پۆستن نوردن، تێلیا سونێرا، ئێس بێ ئا بێ و ڤاتتنفال.

لارش ئیسۆڤارا ئه‌ندامی کومیسیۆنی بازرگانیی په‌رله‌مان له‌ حیزبی دیموکراته‌کانی سوید، سڤه‌رییه‌ دیموکراترنا ده‌ڵێ: ئێمه‌ له‌ په‌رله‌ماندا بڕیارێکی حیزبیمان گرتووه‌ که‌ پشتگیری له‌و پێشنیازنامه‌یه بکه‌ین. زۆر سه‌یر ده‌بێ که‌ شیرکه‌تی ڤاتتنفال بفرۆشرێ‌ و حوکوومه‌تی وڵاتێکی دیکه‌، ڕه‌نگه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌م شیرکه‌ته‌ بکڕێ. واتا به‌رهه‌مهێنێکی وزه‌ی سویدی بکه‌وێته‌ به‌ر ده‌ستی حوکوومه‌تێکی دیکه‌.

حوکوومه‌تی سوید پێشتر ئیزنی له‌ په‌رله‌مان وه‌رگرتبوو که‌ خاوه‌نێتیی ده‌وڵه‌‌ت له‌ شیرکه‌تگه‌لی پۆستن نوردن، تێلیا سونێرا و بانکی ئێس بێ ئا بێدا که‌م کاته‌وه‌. حوکوومه‌ت هه‌روه‌ها له‌ بودجه‌ی ئه‌مساڵیشدا گونجاندبووی که‌ به‌شێکی بچووکی شیرکه‌تی به‌رهه‌مهێنانی ئاو و کاره‌بای ڤاتتنفال بفرۆشێ که‌چی ئێستا ئیمکانی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ زۆرینه‌ی په‌رله‌مان ئه‌و ئیزنه‌ی حوکوومه‌ت که‌ له‌ خولی پێشوودا وه‌ریگرتبوو، لێی بستێننه‌وه‌ و نه‌یه‌ڵن شیرکه‌ته‌کان بفرۆشێ.

دوو حیزبی سوسیالدیموکرات و ژینگه‌، سه‌وزه‌کان ئێستا هاتوون و پێشنیازنامه‌یه‌کیان به‌ دوو قۆڵی نووسیوه‌ تا فرۆشرانی شیرکه‌ته‌ ده‌وڵه‌تییه‌کان سنووردار بکه‌ن. ڕۆژی ڕابردووش نوێنه‌ری حیزبی دیموکراته‌کانی سوید له‌ کومیسیۆنی بازرگانیی په‌رله‌ماندا ده‌نگی دایه‌ و پشتیوانیی لێ کرد. له‌ پێشنیازنامه‌که‌دا فرۆشرانی بانکی ئێس بێ ئا بێ و شیرکه‌تی ڤاتتنفال به‌ ته‌واوی ڕه‌د کراوه‌ته‌وه‌.

حیزبه‌کان دژی ئه‌وه‌شن که‌ حوکوومه‌ت خاوه‌نێتیی شیرکه‌تی پۆستن به‌ ڕێژه‌ی 34 له‌سه‌د که‌م که‌نه‌وه‌. ئه‌وه‌نده‌ش که‌ تێلیا ده‌گرێته‌وه‌ پارتییه‌کان ده‌یانه‌وێ شه‌رعیه‌تی حوکوومه‌ت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌م خاوه‌نێتییه‌ بخه‌نه‌ ژیر پرسیاره‌وه‌.

هۆیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌وڵه‌ت ده‌بێ کۆنترۆڵی خۆی له‌ سه‌ر هه‌ندێ بواری سه‌ره‌کی و گرنگدا هه‌روا بهێڵێته‌وه‌. ماریا ڤێتترستراند سه‌رۆکی پارتیی ژینگه‌ ده‌ڵێ له‌م پێناوه‌دا زۆر گرنگه‌ که‌ ده‌وڵه‌ت بۆ نموونه‌ شێرکه‌تی پۆست بهێڵێته‌وه‌.

ـ "ئه‌مه‌ چالاکییه‌که‌ که‌ ئێمه‌ پێمان وایه‌ کۆمه‌ڵگا ئۆگریی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نییه‌تی. بانکی ئێس بێ ئابێش هه‌روا که‌ به‌ر له‌ هه‌موو شت باسی ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ بازاڕدا شیرکه‌تی وا هه‌یه‌ چالاکانه‌ بۆ مرۆڤ و هاووڵاتیانی تێده‌کۆشێ."

حیزبی چه‌پیش ده‌بێ پشتگیری له‌م پێشنیازنامه‌یه بکات تا قه‌بووڵ بکرێ و بکه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێکردنه‌وه‌. بۆیه‌ کێنت په‌رشۆن ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی بازرگانیی په‌رله‌مان له‌ حیزبی چه‌پ له‌ سه‌رێتی ‌بۆچوونی حیزبه‌که‌ی له‌م باره‌وه‌ وه‌رگرێ هه‌رچه‌ند پێشنیازنامه‌که‌ له‌گه‌ڵ هێڵی سه‌ره‌کیی ڕوانگه‌ی چه‌په‌کان، یه‌ک ده‌گرێته‌وه:

کێنت په‌رشۆن ده‌ڵێ ئێمه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین گفتوگۆیه‌ک له‌گه‌ڵ سوسیالدیموکراتان و سه‌وزه‌کان پیک بێنین بۆ ئه‌وه‌ی تاووتوێی ئه‌وه‌ بکه‌ین که‌ ئێمه‌ش پێمان باش بێ.

ڕێبوار حه‌سه‌ن له‌ چالاکانی پارتیی ژینگه‌ی سوید ده‌ڵێ ئه‌م فرۆشتنه،‌ زیاتر هۆی ئایدیۆلۆژیی هه‌یه‌ تا سوودی وڵات یا خود شیرکه‌ته‌کان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".