Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

له‌وانه‌یه‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌ چه‌ند هه‌رێمێکی سوید گران بکرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 15 februari 2011 kl 10.47
wêne: Matts Nylander/Sveriges Radio.

ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ی پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی پارازیت له‌ ئوێسترشوند هه‌ڵکه‌وتوو له‌ پارێزگه‌ی یێمتله‌نددا ئه‌نجام درا ده‌ریخستووه‌ که‌ له‌وانه‌یه‌ ئاوی شێره‌کانی ئه‌م شاره‌، له‌سه‌ر خه‌ڵک گران بکرێ. به‌ گوێره‌ی ئه‌م هه‌واڵه که‌ ڕۆژنامه‌ی سڤێنسکا داگبلادێت بلاوی کردۆته‌وه‌ سێ دامه‌زراوه‌ی ئاوی سوید (Svenskt vatten)، ڕێکخراوی بژیوی وڵات (Livsmedelverket) و ئه‌نستیتووتی پێشگیری له نه‌خۆشییه‌ درمه‌کان (Smittskyddsinstitutet)‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕاپۆرتێک بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ تێیدا بۆ نموونه‌ باسی باشترکردنی چۆنه‌تیی ئاوی خواردنه‌وه‌ و مسۆگه‌رکردنی ئه‌م باشییه‌ له‌ داهاتوودا ده‌که‌ن.

له‌ لیسته‌ی ئه‌و کارانه‌دا که‌ ـ له‌ گوێن ڕاپۆرته‌که ـ‌ ئه‌نجامدرانیان به‌ پێویست دانراوه‌ تاقیکاریی زیاتر، پاکژیی دووباره‌ و باشترکردنی پاراستنی سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه هه‌ن که‌ سه‌رمایه‌گوزاریی تایبه‌تیان له‌ چه‌ند شوێنێکی وڵات، گه‌ره‌که‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".