Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

به‌ڵگه‌یه‌کی ویکیلیکس: سوید ویستوویه‌تی نێوانی سه‌رۆکانی ڕووسیه‌ ناخۆش بکات و شه‌ڕ بنێته‌وه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 16 februari 2011 kl 12.09
wêne: Alexander Zemlianichenko/Scanpix

سوید به‌ هاوکاریی ئه‌مریکا و وڵاتانی باکووری ئه‌ورووپا و بالتیک، هه‌وڵی داوه‌ نێوانی سه‌رکۆماری رووسیا دیمیتری مێدڤیدێڤ و سه‌رۆکوه‌زیره‌که‌ی ڤلادیمیر پوتین ناخۆش بکات و لێیان ببێته‌ پواز! ئه‌مه‌ له‌ گوێن راپۆرتێکی سیاسیی ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس که‌ ڕۆژنامه‌ی داگێنزنیهێتر لێی ئاگادار کراوه‌ته‌وه‌.‌

ئه‌م هاوکارییه‌ که‌ ناوی (e-PINE)ی لێ نراوه‌ و بۆ زۆر که‌س نه‌ناسراوه‌، ئامانجی ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ به‌ڕێی هاوئاهه‌نگییه‌کی سیاسی، زانیاری له‌سه‌ر وڵاتانی رووسیا، گورجستان و روسیه‌ی سپی بگۆڕێته‌وه‌. گرووپه‌که‌ بریتی بووه‌ له‌ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و نوێنه‌رانی به‌رزی وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی باس کران.

داگێنز نیهێتر باسی کردووه‌ که‌ ئه‌م گرووپه‌ ساڵی دووجاران کۆبوونه‌وه‌یان هه‌بووه‌ و نوێنه‌رانی سوید کاتێ ساڵی 2008 بۆ به‌شداری له‌ جڤینێک له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا بانگ کرابوونه‌ واشگنتۆن له‌وه‌ دوابوون که‌ ده‌بێ هانی مێدڤێدێڤ بده‌ن و نێوانی له‌گه‌ڵ پوتین تێک بده‌ن!

تا ئێستا هیچ ڕاگه‌یاندنێکی فه‌رمی دژی ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ یا خود بۆ پشتڕاستکردنه‌وه‌ و روونکردنه‌وه‌ی زیاتر، له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سویده‌وه‌ نه‌دراوه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".