Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئه‌لقاعیده‌ دیسان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سوید ده‌کاته‌وه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 17 februari 2011 kl 12.19

تۆڕی تیرۆریستیی ئه‌لقاعیده‌ هه‌ڕه‌شه‌ی کرده‌وه‌ی تری تیرۆریستیی له‌ سوید کردووه‌.

ڕۆژنامه‌ی ئینسپایر سه‌ر به‌م تۆڕه‌، له‌ بابه‌تێکدا وێڕای په‌سندانی زۆر و پێداگه‌ڵگوتن به‌ ته‌یموور عه‌بدولوه‌هاب واتا ئه‌و تیرۆریسته‌ی له‌ مانگی دیسامبردا خۆی له‌ ستۆکهۆڵم ته‌قانده‌وه‌، نووسیویه‌تی که‌ حوکوومه‌تی سوید ده‌بێ به‌ ڕوانگه‌ی خۆیدا له‌ سه‌ر ئیسلام و موسوڵماناندا بچێته‌وه‌ به‌ر له‌وه‌ی موجاهیدانی‌تری وه‌ک شه‌هید عه‌بدولوه‌هاب، زه‌برێکی دیکه‌ی لێ بوه‌شێننه‌وه‌!

پۆلیسی ئاسایشی سوید ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ به‌ جیددی ده‌گرێ و سه‌رۆکی شرۆڤه‌کارانی‌ به‌شی دژه‌تیرۆری ئه‌م ده‌زگایه‌، مالێنا رێمبێ (Malena Rembe)، به‌ ڕۆژنامه‌ی سڤێنسکا داگبلادێتی گوتووه‌ که‌ به‌وردی له‌م بابه‌ته‌ ‌کۆڵنه‌وه‌، ئه‌و ده‌ڵێ هه‌ڕه‌شه‌که‌ هێشتا نه‌گه‌یشتۆته‌ ئاستی ده‌ستووردان به‌ڵکوو جارێ له‌ یه‌که‌م قۆناغی خۆیدایه‌. به‌محاڵه‌وه‌ ده‌توانێ گیانێک بخاته‌ مێشکی بکه‌رانێکه‌وه‌ و له‌ قسه‌وه‌ بکه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێکردنه‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".