Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سویدیش هه‌ندێ به‌ڵگه‌ی‌ نهێنیی باڵوێزخانه‌کانی بڵاو ده‌کاته‌وه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 17 februari 2011 kl 12.19

ئه‌مڕۆ چوارسه‌د ڕووپه‌ڕ به‌ڵگه‌ی پێشتر نهێنیی دیپلۆماتیک ئاشکرا کران. به‌ڵگه‌کان که‌ له‌ لایه‌ن باڵوێزخانه‌کانی ئه‌ورووپای ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ بۆ حوکوومه‌تی سوید به‌ڕێکرابوون، له‌و ڕووداوانه‌ ده‌دوێن که‌ له‌ کۆتادا بوونه‌ هۆی داڕمانی سۆڤیه‌ت.

بڕیاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڵگانه‌ له‌لایه‌ن کارل بیلد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سویده‌وه‌ دراوه‌ چون له‌ گوێن لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامه‌ی ئێکسپرێسن، به‌ڵگه‌کان ده‌توانن یارمه‌تیی نووسینه‌وه‌ی مێژوو بده‌ن. کارل بیلد ده‌ڵێ له‌ پاڵ ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی ئێستا به‌رپا بووه‌ ئێمه‌ش ده‌توانین بڵێین که‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌مان به‌ باشی به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ین. دیاره‌ به‌ڵگه‌کان نه‌ده‌کرا هه‌ر ئه‌و کات بڵاو بکرێنه‌وه‌ بۆیه‌ مۆری نهێنیمان لێدابوون به‌ڵام ئێستا چیدی به‌ نهێنییان دانانێین!

ئاشکراکردنی ئه‌م به‌ڵگانه‌ له‌ شێوه‌کاری ماڵپه‌ڕی له‌قاوده‌ری ویکیلیکس ده‌چێ که‌ به‌ هه‌زاران به‌ڵگه‌ی دیپلۆماتیی بۆ نموونه‌ له‌ سه‌ر شه‌ڕی عیراق بڵاو کردۆته‌وه‌.‌

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".