Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کۆمه‌ڵه‌ی سامییه‌کان شکایه‌ت له‌ حوکوومه‌تی سوید ده‌کا

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 18 februari 2011 kl 13.05
وێنه‌: بۆ ڕازاندنه‌وه‌ . له‌ ماڵپه‌ڕی ڕادیۆی سامه‌کان وه‌رگیراوه‌

مه‌حکه‌مه‌ی باژاری یێلیڤاری ڕۆژی ڕابردوو بڕیاری دا که‌ هیچ له‌مپه‌رێکی فه‌رمی له‌ گۆڕێدا نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وتێکی یاسایی له‌ نێوان کۆمه‌ڵه‌ی ئابووریی سامییه‌کان، ناودێر به‌ "گیریاس سامه‌‌بی" له‌ کۆمۆنی یێلیڤارێ و حوکوومه‌ت، له‌ سه‌ر مافی ڕاو و نێچیر ده‌ست پێ بکات. به‌و مانایه‌ که‌ پرسیاری ئه‌وه‌ی کێ ده‌بێ بڕیار له‌ سه‌ر کێشه‌گه‌لی ڕاوه‌ ماسی و نێچیر له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌کانی سوید بدات‌، ته‌نیا له‌ مه‌حکه‌مه‌دا وه‌ڵام ده‌درێته‌وه‌.

پاشخانی هه‌واڵه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ کۆمه‌ڵه‌ی ئابووریی "گیریاس سامه‌‌بی" به‌ پشتگیریی فیدراسیۆنی سامییه‌کان له‌ باکووری سوید، شکایه‌تی له‌ حوکوومه‌ت کردووه‌ و پێی وایه‌ پێشێلکاریی مافه‌کانیانی کردووه‌ و ئه‌وه‌ خودی کۆمه‌ڵه‌که‌یه‌ که‌ ده‌بێ له‌ سه‌ر پرسه‌کانی بواری ڕاوه‌ماسی و نێچیردا بڕیارده‌ر بێ نه‌ک به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا حوکوومه‌ت له‌ ڕێی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانه‌وه‌، خۆی بڕیاریان له‌ سه‌ر ده‌دات‌.

نوێنه‌ری حوکوومه‌ت پێی وایه‌‌ له‌م شکایه‌تکارییه‌دا که‌موکورتیی یاسایی زۆرن به‌ڵام ئێستا به‌پێی بڕیاری مه‌حکه‌مه‌، ڕه‌وتی حقووویی ئه‌م پرسه‌ ده‌توانێ ده‌ست پێ بکات و وهیچ له‌مپه‌رێک بۆ ئه‌م یه‌کلاییکردنه‌وه‌یه‌ له‌ گۆڕێدا نییه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".