Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سویدییه‌کان ئاگاداری مه‌ترسیی ئاوه‌ڕۆی کارگه‌کانیان له‌ سه‌ر ژینگه‌ی هیندییه‌کان بوون

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 18 februari 2011 kl 13.10

شیرکه‌تی ده‌رمانی فیزر له‌مێژ بوو ده‌یزانی که‌ ئاوه‌ڕۆی کارگه‌کانی به‌رهه‌مهێنی له‌ حه‌یده‌رئابادی هیندوستان، بۆ ژینگه گه‌لێ زیانبارن که‌چی به‌محاڵه‌وه له‌سه‌ر ڕه‌وتی به‌رهه‌مهێنانه‌که‌یان هه‌ر وا به‌رده‌وام بوون.‌‌

به‌شێکی به‌رچاوی به‌رهه‌می داوده‌رمانی پزیشکی له‌و وڵاتانه‌ ده‌کرێ که‌ مووچه‌یه‌کی گه‌لێ نزم ده‌درێ، بۆ نموونه‌ له‌ هیندوستان. له‌و ده‌ شیرکه‌ته‌ ده‌رمانییه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیان ده‌نێرنه‌ سوید، چواریان له‌ شاری حه‌یده‌رئاباد هه‌ڵکه‌وتوون. له‌و ناوچه‌یه‌ی به‌هۆی ئاوه‌ڕۆی کارگه‌کانی به‌رهه‌مهێنی ده‌رمانه‌وه‌، ژینگه‌که‌ی تووشی کاره‌ساتی گه‌وره‌ بووه‌.

ئاوی خوڕێن و ته‌نانه‌ت مه‌خزه‌نگه‌لی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئه‌م شاره‌ش، ده‌رمانی نه‌خۆشیی دڵ و فشاری خوێن و حه‌ساسیه‌ت و دژه‌خه‌مۆکیی تێدایه‌. ڕێژه‌ی ئانتی‌بیوتیکی ناو ئاوی خوڕێنی حه‌یده‌رئاباد، ته‌نانه‌ت له‌و ڕێژه‌یه‌ش زیاتره‌ که‌ له‌ ناو له‌شی ئه‌و مرۆڤه‌ی‌ به‌و ده‌رمانه‌ عیلاج ده‌کرێ دا ده‌کرێ هه‌بێ‌.

که‌چی ده‌زگای حوکوومه‌تی داوده‌رمانی سوید (Läkemedelsverket) هیچ چاوه‌دێرییه‌ک به‌سه‌ر ئه‌و ده‌رمانانه‌دا ناکا و ئه‌مه‌ له‌ گوێن پسپۆڕانی بواری ژینگه‌‌، دژی ڕێساکانی یه‌کیتیی ئه‌ورووپایه‌.

ئیستا سه‌رۆکی شیرکه‌تی فیتز به‌ به‌شی ناوه‌ندیی ده‌نگوباسی رادیۆ سوید، ئێکۆت، ده‌ڵێ ئێمه‌ نه‌ ته‌واوی ئاگاداری ئه‌م کێشه‌یه‌ بووین به‌ڵام پێمان وابوو بێت و له‌ نزیکه‌وه‌ یارمه‌تیی چاککردنی بارودۆخه‌که‌ بده‌ین، باشتره‌ له‌وه‌ی هاوکاری له‌گه‌ڵ کارگه‌ به‌رهه‌مهێنه‌کان کۆتایی پێ بێنین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".