Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

خوێندکارانی بیانی که‌متر بۆ خوێندن دێنه‌ سوید

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 18 februari 2011 kl 13.11
wêne: Yvonne Åsell/SvD/Scanpix.

له‌وه‌ته‌ی زانکۆ و فێرگه‌ به‌رزه‌کانی سوید مه‌رجی پاره‌دانیان بۆ خوێندن و داواکاریی خوێندکار‌انی بیانی داناوه‌، ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی داوای خوێندن له‌ سویدنیان کردووه‌ به‌ جارێک که‌م بۆته‌وه‌.

خه‌رجی خوێندن له‌ پایزی ئه‌مساڵه‌وه ده‌خرێته‌ بواری جێبه‌جێکردنه‌وه‌ و هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ ڕێژه‌ی داواکارییه‌کان که‌م بۆته‌وه. ساڵی رابردوو 132 هه‌زار داواکاری هاتبوو به‌ڵام ئه‌مساڵ داشکاوه‌ته‌ سه‌ر 31400 دانه‌ و له‌م ڕێژه‌یه‌ش ته‌نیا 5662 که‌سیان، خه‌رجی خۆناونووسکردنیان داوه‌ته‌ که‌ 900 کرۆنه‌.‌

له‌ گوێن ئه‌و ڕه‌خنه‌گرانه‌ی دژی ئه‌م ئاڵوگۆڕه‌ بوون‌، خوێندکارانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ورووپا بۆیه‌ ده‌هاتنه‌ سوید بۆ ده‌رسخوێندن، چون لێره‌ به‌ خۆڕایی بوو. که‌چی ئێستا ئه‌و خه‌رجیانه‌ ته‌نانه‌ت له‌ وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌ورووپاش زیده‌ترن، بۆیه‌ خوێندکاران ده‌چن و وڵاتی دیکه‌ بۆ خوێندن هه‌ڵده‌بژێرن.

به‌ڵام له‌ گوێن قسه‌کانی ماتس ئێدواردسۆن سه‌رۆکی به‌شی خوێندکاران له‌ زانکۆی یۆتێبۆری، ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن له‌مه‌ولا ژماری خوێندکارانی بیانی که‌م ده‌بێته‌وه‌ ته‌نیا قسه‌یه‌ و وا نابێ. پێشتر زورینه‌ی داواکارییه‌کان له‌ لایه‌ن که‌سانی وا‌وه‌ ده‌هاتن که‌ شیاوه‌تیی خوێندنیش نه‌بوون، به‌ڵام ئێستا وا نییه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".