Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئامنێستی: نارده‌ی سویدی دیکتاتۆرییه‌تی لیبیا به‌هێز ده‌کات

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 22 februari 2011 kl 12.55

هێرشه‌ سه‌ربازییه‌کانی ڕژێمه‌ 42 ساڵانه‌که‌ی قه‌زافی له‌ لیبیا به‌رامبه‌ر به‌ هاوڵاتییانی خۆی هێنده‌ دڕندانه‌یه‌ که‌ ئیتر پرسیاری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌کانی سوید ه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا ناوه‌ته‌وه‌. ئاخر کۆمپانیا گه‌وره‌کانی وه‌ک ئێریکسۆن و کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی که‌ره‌سته‌ی کاره‌بایی و کاره‌با (ABB) ‌له‌ لیبیا بنکه‌یان هه‌یه‌ و ساڵی 2008 ئاستی نارده‌ی سوید بۆ لیبیا گه‌شته‌ زیاد له‌ ملیاردێک کرۆن. تا ئێره‌ بازرگانییه‌ و ڕه‌نگه‌ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ له‌م کاره‌دا نه‌بێت‌، به‌ڵام له‌ ڕاپۆرتێکی نوێی  ڕێکخراوه‌کانی ئامنێستی و دیاکۆنیادا ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ مامه‌ڵه‌ بازرگانییه‌کانی ده‌ستگه‌ی نارده‌ی سویدی که‌ سێ ده‌ستگه‌یه‌ (svensk exportkredit)، (Exportkreditnämnden)، (Exportrådet) مه‌ترسی ئه‌وه‌یان لێ ده‌کرێت ڕۆڵیان له‌ پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤدا هه‌بوو بێت.

-  کۆمپانیای ئاسمانه‌وانی که‌ کۆمپانیایه‌کی ده‌وڵه‌تییه‌ له‌ساڵی 2009 دا به‌نیاز بوون که‌لوپه‌لی چاودێریکردنی ده‌ریایی به‌ لیبیا بفرۆشن. بێری ده‌ڵێت ئه‌و هه‌وڵه‌ بازرگانییه‌ی نێوان سوید و لیبیا به‌ ئامانجی به‌رگرتن بوو له‌ شه‌پۆلی کۆچی لیبییه‌کان به‌ره‌و ئیتالیا. ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ له‌به‌رچاو بگرین که‌ لیبیا له‌گه‌ڵ ئیتالیا له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕێککه‌وتنێکیان ئیمزا کردبوو، سوید له‌ بازرگانییه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ لیبیا دیار بوو ئه‌م پرسه‌ی له‌به‌رچاو نه‌گرتبوو سه‌رۆکی گشتی ڕێکخراوی ئامنێستی لیسا باری ده‌ڵێت نه‌شیان هێنابووه‌ به‌رچاوی خۆیان که‌ لیبیا چۆن ئه‌و که‌ره‌سته‌ی چاودێرییه‌ سویدیانه‌ بۆ به‌رگرتن له‌ کۆچبه‌ران به‌کارده‌هێنێت و چلۆنیش پێشێلکاری مافه‌کانی مرۆڤی پێ ده‌کات.

ئه‌و هه‌وڵه‌ بازرگانییه‌ی سوید و لیبیا به‌هۆی ڕه‌خنه‌ و ئاشکراکردنی له‌ مێدیاکانه‌وه‌ ڕێک نه‌که‌وت. بازرگانی و بازاڕکردن له‌گه‌ڵ ڕژێمه‌ دیکتاتۆره‌کاندا ڕه‌خنه‌ی توند ده‌نێته‌وه‌ و به‌تایبه‌ت ڕێکخراوه‌ سه‌ربه‌خۆکان  ده‌ڵێن ئه‌و جۆره‌ بازرگانییانه‌ ڕێخۆشکه‌ر و پاڵپشتی دیکتاتۆرییه‌ته‌.  نه‌خێر وانییه‌ وه‌زیری کاروباری بازرگانی ئێڤا بیۆرلینگ ده‌ڵێت به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بازرگانییه‌کانی سوید گه‌شه‌ی دیموکراتییان له‌و وڵاتانه‌دا ناوه‌ته‌وه‌.

-  بێشک ده‌بێت تای ته‌رازووکه‌ یه‌کسان ڕابگیرێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی من له‌ بازرگانییه‌کاندا له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکتاتۆردا ده‌یبینم ئه‌وه‌یه‌ که‌ ڕۆڵی ده‌سه‌ڵات و ڕژێم بچووک ده‌کاته‌وه‌ و زه‌مینه‌ی ڕیفۆرم و چاکسازی بۆ هاوڵاتییان خۆش ده‌کات. بۆ نموونه‌ بیۆرلینگ ده‌ڵێت کۆمپانیای ئێریکسۆن که‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنی و ئه‌له‌کترۆنییه‌کانی وا ئاسان کردۆته‌وه‌ که‌ په‌یودنییه‌کانی هاوڵاتییان له‌گه‌ڵ یه‌کدی و له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌وروبه‌ریاندا ئاسانتره‌ و بۆ نموونه‌ له‌و ڕێیه‌وه‌ خۆ کۆ ده‌کرێته‌وه‌ و خۆپیشاندان ساز ده‌کرێت.

 سوید ڕۆڵی باشی له‌ گه‌شه‌پێدانی پرۆسه‌ی دیموکراتی له‌و وڵاتانه‌دا هه‌بووه‌ که‌ ڕژێمی  دیکتاتۆری به‌ڕێوه‌یان ده‌به‌ن ئه‌مه‌ به‌ڕای وه‌زیری کاروباری بازرگانی ئێڤا بیۆرلینگ. ئه‌مه‌ ڕوانگه‌ و پێناسه‌یه‌کی ساویلکانه‌یه‌ به‌ڕای ڕێکخراوی ئامنێستی و دیاکۆنیا که‌ به‌پێی ڕاپۆرته‌ نوێکه‌یان سوید پێشێلکاری ئه‌و یاسایه‌ی کردووه‌ که‌ له‌ ساڵی 2003 دا بڕیاری له‌سه‌ر درا که‌ به‌و پێیه‌ هه‌موو بوارێكی سیاسی ده‌بێت مافه‌کانی مرۆڤ و به‌رگرتن له‌ هه‌ژاری له‌ به‌رنامه‌کانیدا له‌به‌رچاو بگرێت. به‌ڕای ئامنێستی و دیاکۆنیا کۆمپانیاکانی سوید و بازرگانییه‌کانیان له‌گه‌ڵ ڕژێمه‌ دیکتاتۆرییه‌کاندا ئه‌و یاسایه‌یان له‌به‌رچاو نه‌گرتووه‌.

 - ئه‌و مه‌رجانه‌ی ئێمه‌ بۆ بازرگانی له‌گه‌ڵ ڕژێمه‌ دیکتاتۆرییه‌کان داوای ده‌که‌ین په‌سه‌نده‌ به‌ڵام تا ئێستا سێ ده‌ستگه‌ ده‌وڵه‌تییه‌که‌ی سوید که‌ به‌رپرسن له‌ نارده‌ی وڵات که‌مته‌رخه‌مییان له‌ له‌به‌رچاوگرتنی مه‌ترسییه‌کانی ئه‌و جۆره‌ بازرگانییانه‌ کردووه‌ که‌ ئاخۆ تا چ ڕاده‌یه‌ک مافه‌کانی مرۆڤی تێدا پێشێڵ ده‌کرێت لیسا باری سه‌رۆکی گشتی ڕێکخراوی ئامنێستی ده‌ڵێت له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلکارییانه‌ نموونه‌مان زۆره‌ و هه‌ربۆیه‌ له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌کانمان له‌ نارده‌ و بازرگانی سوید له‌گه‌ڵ ڕژێمه‌ دیکتاتۆرییه‌کاندا به‌رده‌وام ده‌بین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".