Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سوید کۆچبه‌رانی لیبیایی نانێرێته‌وه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 23 februari 2011 kl 10.34
سکانپیکس

بارودۆخی وڵاتی لیبیا، ده‌زگای کۆچی سویدی لێبڕاو کرد که‌ بڕیار له‌ سه‌ر وه‌ستاندنی ناردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌ له‌ سوید بکه‌ن. میکائیل ریببنڤیک سه‌رۆکی به‌شی یاسایی ئه‌م ده‌زگایه‌ ده‌ڵێ "ئه‌وه‌ی ئێمه‌ بینیمان گه‌لێ جیدییه‌، هه‌رچه‌ند ئیستا زۆر زه‌حمه‌ته‌ زانیاری له‌ سه‌ر بارودۆخی لیبیا بکه‌وێته‌ ده‌ست به‌ڵام ئه‌و زانیارییانه‌ش که‌ هه‌ن وامان لێده‌که‌ن که‌ به‌ چاوێکی زۆر جیددییه‌وه‌ لێی بڕوانین. ئه‌وه‌ی لیبیا له‌ تونس و میسر لێک جودا ده‌کاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌سه‌ڵات له‌ لیبیا، دژی خۆپێشانده‌ران وه‌ڵامی دایه‌وه‌."

لێره‌دا باس له‌ 108 فایلی کراوه‌ی په‌ناخوازانی لیبیاییه‌ که‌ فه‌رمانی بڕیاری ناردنه‌وه‌یان ده‌رچووه‌ به‌ڵام له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا نانێردرێنه‌وه‌. هه‌ندێ له‌و په‌ناخوازانه‌ ئێستا چاوه‌ڕێی پێداچوونه‌وه‌ به‌ بڕیاری ده‌رکراوی ناردنه‌وه‌یانن. میکائیل ریببنڤیک سه‌رۆکی به‌شی یاسایی ده‌زگای کۆچ:

ـ "بێگومان ئێمه‌ چاوه‌ڕێ ده‌بین به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ لیبیا ده‌قه‌ومێ جارێ تازه‌یه‌ و هه‌ر به‌رده‌وامیشه‌. بۆیه‌ هێشتا ئه‌م جۆره‌ فایلانه‌ نه‌گه‌یشتووونه‌ته‌ مه‌حکه‌مه‌ی کۆچ به‌ڵام زۆر زۆر ئاساییه‌ کاتێ ڕژیمێک له‌ شوێنێکی جیهان ده‌ڕووخێ هۆگه‌لی کۆچهێنان ئاڵوگۆڕیان به‌سه‌ردا دێ. هه‌ندێ شت تازه‌ ناخۆن و هۆگه‌لی نوێ دێنه‌ ئاراوه‌.

لێی ده‌پرسرێ ئایا ئه‌مه‌ کاریگه‌ریی له‌ سه‌ر بڕیاری ئیقامه‌تپێدان هه‌یه‌؟ ئایا بڕیاری مۆله‌توه‌رگرتن ئێستا ئاسانتر بۆته‌وه‌؟ میکائیل ریببنڤیک سه‌رۆکی به‌شی یاسایی ده‌زگای کۆچ ده‌ڵێ: به‌ بێ هیچ گومانێک کاریگه‌ریی هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ش پێوه‌ندی به‌ هه‌ندێ شته‌وه‌ هه‌یه‌. پێداچوونه‌وه‌کان له‌ ئاستی که‌سه‌کاندا ده‌بن و فایلی هه‌ر که‌سه‌ و به‌ پێی که‌یسه‌که‌ی پێداچوونه‌وه‌ی به‌سه‌ردا ده‌کرێ.

ده‌زگای کۆچی سوید، میگراشونسڤه‌رکێت، ئێستا هه‌ست به‌ مه‌ترسیی لافاوێکی کۆچ له‌ لیبیاوه‌ به‌ره‌و سوید و وڵاتانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپاوه‌ ده‌کات. میکائیل ریببنڤیک سه‌رۆکی به‌شی یاسایی ئه‌م ده‌زگایه‌ ده‌ڵێ ئه‌م شته‌ زۆر ئاشکرایه‌. ڕێککه‌وتنێکی دوولایه‌نه‌ له‌ نێوان بێرلۆسکۆنی و قه‌دافیدا هه‌یه‌ که‌ له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا بۆ قه‌دافی زۆر زه‌حمه‌ته‌ جێبه‌جێی بکات. بۆیه‌ ئه‌و کات له‌وانه‌یه‌ که‌شتییه‌کان دیسان به‌ ده‌ریای ناویندا وه‌ڕێکه‌ون. ئێمه‌ ساڵی 2010 ئه‌وه‌مان نه‌دیت به‌ڵام پێشتر که‌شتیمان له‌ تونسه‌وه‌ دیت به‌ره‌و دورگه‌ی ئیتالیایی لامپێدوسا وه‌ڕێکه‌وتبوو. ئه‌وه‌ ته‌نیا  خه‌ڵکی لیبیا نین که‌ له‌ لێواره‌ ئاوییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ن و ئاسۆی نیگایان به‌ره‌و ئه‌ورووپایه‌. قه‌ددافی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ ئوردوگای بیابانه‌کان ڕاگرتبوو و دیار نییه‌ له‌م بارودۆخه‌دا چییان لێ به‌ سه‌ر دێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".