Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کارل بیلد به‌رپه‌رچی ڕه‌خنه‌گرانی ده‌داته‌وه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 23 februari 2011 kl 13.00
wêne: Fredrik Sandberg/Scanpix

کارل بیلد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید به‌رپه‌رچی ئه‌و ڕه‌خنه توندوتیژانه‌ی له‌سه‌ر قسه‌کانی ده‌رباره‌ی پێویستبوونی سه‌قامگیری له‌ لیبیا لێی کرابوو ده‌داته‌وه‌. ئه‌م قسانه‌ی کارل بیلد هاوپێوه‌ند له‌گه‌ڵ جڤینی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌کیتیی ئه‌ورووپا له‌ به‌لژیک کرابوون که‌ ئه‌و تێیدا بۆ وێنه‌ گوتبووی باس لێره‌دا پشتیوانی له‌م و له‌و نییه‌ به‌ڵکوو سه‌قامگیری و گه‌شه‌یه‌کی گونجاوه‌ له‌م وڵاته‌دا.

هانس لیندێ قسه‌بێژی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی پارتی چه‌پی سوید گوتبووی ئه‌و قسانه‌ بێبنه‌مان. گوستاف فریدۆلینی پارتی ژینگه‌ پرسی ئه‌وه‌ی کردبوو که‌ ئایا سوید له‌ نێوان دیموکراسی و دیکتاتۆریدا، بێلایه‌ن ڕاده‌وه‌ستێ؟ قسه‌بێژی دیموکراته‌ مه‌سیحییه‌کانیش له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا دسیرێ پێتروس گوتبووی که‌ بیلد ده‌بوا به‌ ڕاشکاوانه‌تر پشتیوانیی له‌ مه‌رجی دیموکراسیخوازیی خه‌ڵکی لیبیا کردبایه‌.

که‌چی کارل بیلد له‌م ڕه‌خنانه‌ ناگا و ده‌ڵێ ئه‌م قسانه‌ی من و یه‌کێتیی ئه‌ورووپا زۆر ڕوون و ئاشکرا بوون.

بیلد ده‌ڵێ ئه‌و قسانه‌مان زۆر بێپێچوپه‌نا بوون. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ڕه‌قترین ڕاگه‌یاندنێکیش بوون که‌ له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا بینراوه‌. هه‌روه‌ک ئێمه‌ گوتوومانه‌ ئه‌و توندوتیژییانه‌ی ڕژێم ده‌یانکا زۆر‌ بێڕه‌حمانه‌ن. دیاره‌ بێگومان ئێمه‌ گه‌شه‌یه‌کی ئاشتیانه‌مان ده‌وێ که‌ تێیدا گفتوگۆیه‌کی نه‌ته‌وه‌یی به‌ به‌شداریی گشت لایه‌نه‌کان به‌ڕیوه‌ بچێ. له‌ لیبیادا ئه‌گه‌ری لێکدابڕان و پارچه‌ پارچه‌بوون هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ نیگه‌رانی ده‌ئافرێنێ.

له‌ کارل بیلد پرسیار ده‌کرێ که‌ ئه‌و باسی سه‌قامگیریی کرد و زۆر که‌س وایان لێکدایه‌وه‌ که‌ ئه‌وت له‌ دیموکراسی له‌م وڵاته‌دا پێ گرینگتر بووه‌.

کارل بیلد ده‌ڵێ نا، من هه‌میشه‌ گوتوومه‌ که‌ ئه‌وه‌ دیموکراسییه‌ سه‌قامگیری به‌دوای خۆیدا دێنێ. که‌س ناتوانێ له‌م به‌شه‌ی جیهاندا به‌ دیموکراسی بگا بێت و سه‌قامگیری نه‌بێت.

کارل بیلد وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ تله‌ڤززیۆنی سویددا. به‌ڵام ئه‌رده‌ڵانی شه‌که‌رابیی سوسیالدیموکرات له‌به‌ر ئه‌و قسانه‌ی کارل بیلد ڕه‌خنه‌کانی نه‌رمونیانتر ناکاته‌وه‌. ئه‌و ده‌ڵێ ئێمه‌ به‌هه‌ر حاڵ ده‌بێ به‌ پێی قسه‌کانی ئه‌وه‌وه‌ داوه‌ی بکه‌ین. ئێستا باس له‌ پشتگیریی ئه‌م و ئه‌و نییه‌. باسی سه‌قامگیری و گه‌شه‌ی گونجاوه‌. کارل بیلد ئه‌مه‌ی گوت ئه‌ویش ڕێک ئه‌م ڕۆژه‌ی قه‌دافی فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی دژی خۆپێشانده‌ران وه ئاسمان خستبوو.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".