Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

لیسبێت هاوسه‌ری ئۆلۆف پالمێ له‌ وتووێژێکی رادیۆییدا

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 28 februari 2011 kl 11.05
کوردیش وه‌ک بکوژی پالمێ به‌ناوکرابوون
(18 min)
wêne: Foto Bertil Ericson/Scanpix

لیسبێت پالمێ هاوسه‌ری سه‌ره‌کوه‌زیری پێشووتری سوید که‌ 25 ساڵ له‌وه‌ پێش کوژرا، له‌ وتووێژێکی تاقانه‌دا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی ستۆدیۆی یه‌کی ڕادیۆی سوید، بیره‌وه‌ری و خه‌مه‌‌کانی ده‌گێڕێته‌وه‌. لیسبێت که‌ له‌ وه‌ته‌ی شه‌وی 1986ه‌وه‌ چه‌ند هه‌ڤپه‌یڤێنێک نه‌بێ نه‌یکردووه‌، له‌م گفتوگۆیه‌دا له‌و میراته‌ سیاسیه‌ ده‌دوێ که‌ مێرده‌که‌ی بۆی به‌جێهێشت، هه‌روه‌ها هۆی گه‌وره‌یی و جێقسه‌ و باسبوونه‌که‌ی له‌ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه‌ شی ده‌کاته‌وه‌.

جیهان له‌و 25 ساڵه‌ی پالمێ نه‌ماوه‌ زۆر به‌ توندی گۆڕاوه‌. له‌ ساڵانی په‌نجا و شه‌ست و حه‌فتادا شه‌ڕی سارد له‌ نێوان زلهێزه‌کاندا هه‌بوو. هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌کی ناوکی به‌رده‌وام بوو. ئه‌ورووپا له‌باری سیاسییه‌وه‌ دابه‌ش کرابوو و ڕۆژهه‌ڵاتی له‌به‌ر ده‌ستی سۆڤیه‌تدا بوو و خه‌بات بۆ ڕزگارکردن لێی له‌ مه‌جارستان و چێکۆسڵاوی به‌ توندی سه‌رکوت کرا. له‌ ئه‌ورووپای ڕۆژئاوادا دیکتاتۆره‌کان ده‌سه‌ڵاتدار بوون و کوده‌تای له‌شکری له‌ پورتوگال، سپانیا و یۆنان کرا. ڕه‌وتی ڕزگاریخوازی له‌ وڵاتانی به‌کۆڵۆنیکراودا له‌ ئه‌فریقا و ئاسیادا ده‌ستی پێکردبوو. له‌ ئه‌فریقای باشووردا جیاوازیی ڕه‌گه‌زی له‌ سیستێمێکی نه‌ژادپه‌ره‌ستدا له‌ ئارا دابوو. وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هه‌وڵی ده‌دا به‌ هێزی چه‌ک، به‌ری په‌ره‌گرتنی کۆمۆنیسم بگرێ، بۆ نموونه‌ له‌ ڤیه‌تنام.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".