Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

په‌رله‌مانی سوید، تۆڕێکی بۆ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کوردستان و ڕێکخراوه‌ کوردییه‌کان پێکهێنا

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 2 mars 2011 kl 13.00
تۆڕی کوردستان ـ سوید
(6:39 min)
1 av 2
Kurdistan - Sverige kurdnätverk / wêne: Shoresh Kader Rahem
2 av 2

ڕۆژی رابردوو له‌ په‌رله‌مانی سوید، به‌ ده‌ستپێشخه‌ریی چه‌ند نوێنه‌رێکی به‌ڕه‌گه‌ز کورد شادیه‌ حه‌یده‌ری، ڕۆزا گوێچلو هێدین، جه‌بار ئه‌مین، ئیسماعیل کامیل و چه‌ند که‌سایه‌تی سیاسیی سویدی که‌ له‌ناو حیزبه‌که‌ی خۆیاندا له‌ سه‌ر کێشه‌ی سیاسیی کورد چالاک بوون، تۆڕێکی په‌یوه‌ندی له‌ نێوان سوید و کوردستان دامه‌زرا. تۆڕه‌که‌ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حه‌وت حیزبه‌که‌ی تێدایه‌ جگه‌ له‌ پارتی دژه‌بیانیی دیموکراتانی سوید و سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی به‌ فرێدریک مالمه‌ له‌ پارتی لیبرالی گه‌ل.

مالم له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردیی رادیۆی سویددا ده‌ڵێ ئه‌م تۆڕه،‌ سیاسه‌تی هاوبه‌شی گشت حیزبه‌کانی په‌رله‌مان ده‌ئاژوێ، له‌ هه‌ر دوو بلۆکی چه‌‌پ و ڕاسته‌وه، نه‌ک هی پارتییه‌کی تایبه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌کی هاوبه‌ش سه‌رنج به‌ره‌و بارودۆخی کوردستان ڕاکێشێ و ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی سوید و کوردستان به‌رز بکاته‌وه‌.

تۆڕی کوردستان - سوید‌، ڕێکخراوێکی ئاشکرا ده‌بێ به‌و مانایه‌ که‌ ئه‌وه‌ ته‌نیا چالاکان و ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌کان نابن هه‌وڵی سه‌رنجڕاکێشان به‌ره‌و وه‌زعی کوردستان و مافی کوردان ده‌ده‌ن به‌ڵکوو کۆمه‌ڵه‌ی نوێنه‌رانی په‌رله‌مانیش‌ ‌ به‌و ئه‌رکه‌ گرنگه‌وه‌ ڕاده‌بن!

فرێدریک مالم هه‌روه‌ها ده‌ڵێ بێگومان ئێمه‌ بۆ وه‌ده‌ستهێنانی زانیاری، په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ حیزب و ڕێکخراوه‌ سیاسییه‌کانی هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان ده‌بێت به‌ڵام زۆر ئاشکرایه‌ که‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ له‌گه‌ڵ کوردستانی باشوور تایبه‌تی‌تر ده‌بێت چونکه‌ سوید کۆنسۆڵخانه‌ی له‌ هه‌ولێر هه‌یه‌ و ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندیشمان هه‌یه‌، فڕۆکه له‌ وڵاته‌که‌مانه‌وه‌ ده‌فڕێته‌ کوردستان، زۆر که‌سی سویدی کورد هه‌بوون که‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌‌، شیرکه‌ته‌کانمان له‌وێ سه‌رمایه‌گوزارییان کردووه‌، ڕێکخراوی کۆمه‌کمان له‌وێ هه‌یه‌‌. بۆیه‌ش هه‌بوونی پێوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆ له‌ نێوان په‌رله‌مانی سوید و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی کوردستان له‌ هه‌ولێر گه‌لێ ئاشکرا ده‌نوێنێ. مالم هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه‌ش ده‌کاته‌وه‌ که‌ ده‌بێ پیوه‌ندییه‌که‌ له‌گه‌ڵ گشت حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی کوردستاندا بێت نه‌ ته‌نیا له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی ناو حوکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان. ئه‌وه‌ش بۆ به‌هێزکردنی ڕه‌وتی دیموکراسی و ژیانێکی سیاسیی ته‌با و ڕه‌با پێویسته‌ و نکۆڵیی لێ ناکرێ. 

شادیه‌ حه‌یده‌ری نوێنه‌ری به‌ڕه‌گه‌زکوردی په‌رله‌مان له‌ پارتی سوسیالدیموکراتی سوید له‌ یۆتێبۆری، یه‌کێ له‌ ده‌ستپێشخه‌رانی پێکهێنانی ئه‌م تۆڕه‌یه‌ و‌ له‌ چۆنه‌تیی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م تۆڕه‌ پێوه‌ندییه‌ ده‌دوێ.

یه‌که‌مین هه‌نگاوی به‌کرده‌وه‌ی ئه‌م تۆڕه‌، پێکهێنانی دوو جڤین له‌ سه‌ر بارودۆخی کوردستانی پارچه‌ی سووریه‌ و کوردستانی ئێران ده‌بێ که‌ له‌ داهاتوویه‌کی زۆر نزیک له‌ په‌رله‌مانی سویددا پێک دێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".