Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

مامۆستایان به‌ڵگه‌ی خوێندنیان ده‌رنه‌هێناوه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 2 mars 2011 kl 15.01

هه‌زاره‌ها مامۆستا له‌به‌رده‌م مه‌ترسی ئه‌وه‌دان که‌ ناسنامه‌ی مامۆستایی(lärarlegitimation)  وه‌رنه‌گرن، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان بڕیار ده‌دات مامۆستایانی پێشسه‌ره‌تایی و مامامۆستایان به‌گشتی ده‌بێت به‌ڵگه‌ی ته‌واوکردنی خوێندنی مامۆستاییان هه‌بێت تابتوانن ناسنامه‌ی مامۆستایی وه‌ر بگرن.

به‌ پێی ئه‌و بڕیاره‌ی که‌ ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان ده‌یدات له‌ مانگی یولی ساڵی داهاتووه‌وه‌ ته‌نها ئه‌و مامۆستایانه‌ کاری جێگیر (fastanställning) وه‌ر ده‌گرن که‌ ناسنامه‌ی مامۆستاییان هه‌یه‌. واتا ئه‌و مامۆستایانه‌ی به‌ڵگه‌یان نییه‌ بۆ وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌ی خوێندنه‌که‌یان ده‌بێت جارێکی تر 60 پله‌ وتا دووته‌رمینی تر له‌سه‌ر حسابی خۆیان بخوێنن.

به‌پێی به‌دواداچونێکی ڕۆژنامه‌ی (Dagens Nyheter) له‌ سه‌دا یانزی مامۆستایان  هه‌رچه‌نده‌ خوێندویانه‌ به‌ڵام به‌ڵگه‌ی خوێندنی مامۆستاییان نییه‌ هۆکار به‌ڕای مامۆستایان خۆیان ئه‌وه‌یه‌ که‌ خاوه‌نکاره‌کان داوای به‌ڵگه‌ی خوێندنیان لێ نه‌کردوون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".