Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سه‌رۆکی پارتی سکۆنێ دادگایی ده‌کرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 2 mars 2011 kl 15.01

سه‌رۆکی پارتی سکۆنێ (Skånepartiet) کارل پێ هێرسلۆو به‌ گومانی ڕاوه‌دوونانی ئه‌تنیکی یاخود ڕقنانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ گروپێکی کۆمه‌ڵگه‌ ئه‌مڕۆ له‌ مالمیۆ ده‌درێته‌ به‌ر دادگا. له‌ مانگی مای ساڵی ڕابوردوودا بوو کارمه‌ندی باڵای داد داوای له‌سه‌ر هێرسلۆ به‌رز کرده‌وه‌ ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ی ناوبراو له‌ چه‌ند شوێنێک له‌ مالمیۆ وێنه‌ی ڕووتی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌د و عائیشه‌ی ژنی بڵاو کردبۆوه‌ و له‌ ژێر وێنه‌کدا نوسرابوو ( ئه‌و واتا محه‌مه‌د 53 ساڵه‌ و عائیشه‌ش نۆ ساڵ، ئایا ئێمه‌ له‌ سکۆنێ ئا له‌م جۆره‌ هاسه‌رگیرییه‌مان ده‌وێت؟) .

دادگاییه‌که‌ له‌ ژێر ناونیشانی تاوانی ئازادی چاپکردن، (trycksfrihetsmål) به‌ڕێوه‌ ده‌چێت به‌و واتایه‌ی ده‌بێت به‌ڵگه‌ هه‌بێت که‌ ئه‌و ئه‌فیشانه‌ له‌ ڕێێ ئامێری ستێنسل و کۆپیکردنه‌وه‌ له‌ چاپ درابن تا گومانه‌کان له‌سه‌ر هێرسلۆو جێگیر ببێت بۆ ئه‌مه‌ گوایا به‌ڵگه‌ هه‌یه‌ و به‌ پێی به‌رێوه‌به‌ری دادوه‌رانی گشتی بێت ئه‌وا نزیکه‌ی چوار تا شه‌ش مانگ زیندانی چاوه‌ڕێی هێرسلۆی سه‌رۆکی پارتی سکۆنێ ده‌کات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".