Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕه‌ینفێلد به‌رگری له‌ لێدوانه‌که‌ی بیلد ده‌کات

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 2 mars 2011 kl 15.05
HENRIK MONTGOMERY / SCANPIX

فرێدریک ڕه‌ینفێلد سه‌ره‌کوه‌زیرانی سوید و سه‌رۆکی مۆدێراته‌کان به‌رگری له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ کارل بیلد ده‌کات و ده‌ڵێت  لێدوانه‌کانی بیلدت له‌سه‌ر لیبیا ناڕوونی تێدا نه‌بوو. ڕه‌ینفێلد ده‌ڵێت منیش ڕام له‌گه‌ڵ بیلدایه‌ که‌ دیموکراتی له‌سه‌رو دیکتاتۆریه‌ته‌وه‌یه‌ و هیچ کاتێک دیکاتۆرییه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌قامگیریدا نایه‌ته‌وه‌. ئه‌م به‌رگه‌رییه‌ی ڕه‌ینفێلد له‌ لێدوانه‌کانی کارل بیلد له‌کاتێکدایه‌ که‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو بیلد وتبووی لیبیا پێویستی به‌ سه‌قامگیرییه‌، بیلد له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ی ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی هاته‌ سه‌ر که‌ ناڕوونه‌ و خۆی له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی ڕاپه‌ڕیوانی لیبییادا ساغ نه‌کردۆته‌وه‌. له‌به‌رامبه‌ردا  فرێدریک ڕه‌ینفێڵد  هه‌ڵوێستی له‌به‌رامبه‌ر قه‌زافی و نه‌یارانی له‌ لێدوانه‌کانی بیلد ڕوونتره‌.

- به‌ڵی منیش ڕام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌دایه‌ که‌ ده‌ڵێن سه‌رده‌می قه‌زافی ئیتر به‌سه‌ر چووه‌، ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی به‌ ئاگر وه‌ڵامی هاوڵاتییانی خۆی ‌دایه‌وه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ گرنگه‌ ڕه‌ینفێلد ئه‌ڵیت داهاتووی لیبیایه‌ که‌ ده‌بێت به‌ دیالۆگ وڵات پێک بهێنرێته‌وه‌ و خه‌ڵکی لیبی بڕیاری سه‌ربه‌خۆی خۆیان بده‌ن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".