Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکی وه‌ڵامی پۆلیسی سویدی ناده‌نه‌وه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 3 mars 2011 kl 14.29

لێکۆڵینه‌وه‌کان سه‌باره‌ت به‌ جاسوسیکردنی باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکی له‌ ستۆکهۆلم باش نا چێته‌ پێش، به‌ڕێوه‌به‌ری پارێزه‌رانی گشتی توماس لیندستراند ده‌ڵێت کارمه‌ندانی باڵێۆزخانه‌که‌ ئاماده‌ نین وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی پۆلیسی سوید بده‌نه‌وه‌ گوایا ئه‌رکی په‌نهانی نه‌درکاندن (Tystnadsplikt) به‌ جێ دێنن.

به‌ڵێ نزیکه‌ی ده‌ که‌س له‌ یه‌که‌یه‌کی تایبه‌ت له‌ باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکی له‌ ستۆکهۆلم کاریان ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ ئه‌و گومانلێکراوانه‌ بدۆزنه‌وه‌ که‌ نیازی کاری تیرۆریستییان دژ به‌ باڵێۆزخانه‌که‌یان هه‌بووه‌. ئه‌م زانیارییه‌ له‌ مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ڕابوردوودا ده‌رکه‌وت که‌ بۆ ئه‌و کاره‌ جاسوسیان له‌سه‌ر سویدییه‌کان کردووه‌.

توماس لیندستراند به‌ڕێوه‌به‌ری پارێزه‌ری گشتی ده‌ڵێت نوێنه‌رێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکی پێێ ڕاگه‌یاندووین که‌ له‌ حاڵی حازردا له‌ پرسی ئه‌گه‌ری شکاندنی ئه‌رکی نهێنی پاراستن ده‌کۆڵنه‌وه‌ واتا ئه‌گه‌ر بکرێت کارمه‌نده‌کانیان وه‌ڵامی پرسیاری پۆلیسی سویدی بده‌نه‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".