Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ده‌رمانی جه‌ڵته‌ی دڵ له‌ ژناندا به‌رته‌سکتر له‌ هی پیاوانه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 7 mars 2011 kl 11.29

به‌پێی دوایین توێژینه‌وه‌‌ی‌ فۆندی دڵ و سی (Hjärt- och lungfonden) ، ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ دێن، له‌چاو ئه‌وانه‌ی دوو ساڵ له‌وه‌پێش، زۆر باشتر ده‌رمان ده‌کرێن. هه‌روه‌ها مه‌ودایه‌ک که‌ له‌ نێوان عیلاجی ژنان و پیاواندا هه‌بوو، که‌م بۆته‌وه‌ به‌ڵام دیسان هه‌ر هه‌یه‌.

هه‌ر سێ شێوه‌ی ئێستای ده‌رمان، بۆ ژنان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رته‌سکتر له‌ پیاوان ده‌کرێ و هۆیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه‌ که‌ زانیاری له‌سه‌ر جیاوازیی دڵی ژنان له‌ هی پیاوان، که‌مه‌. پرۆفیسۆر یان نیلسۆن سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی توێژینه‌وه‌ی فۆندی دڵ و سی له‌ ڕاگه‌یاندنێکی چاپه‌مه‌نیدا ده‌ڵێ که‌مبوونی ئه‌و زانیارییانه‌، نیگه‌رانی ده‌خوڵقێنێ.

هه‌موو ساڵێ پازده‌ هه‌زار ژن له‌ سوید تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌بن و یه‌ک له‌ سێیان پێی ده‌مرن. نه‌خۆشیی جه‌ڵته‌ی دڵ و ده‌مار یه‌کێ له‌ ئاسایی‌ترین هۆگه‌لی مه‌رگی ژنان و پیاوانه‌ له‌ سوید.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".