Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

که‌س به‌ شکایه‌تی نه‌خۆشان له‌ سیسته‌می ده‌رمانیی سوید ڕاناگا

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 7 mars 2011 kl 13.46

له‌وه‌ته‌ی سه‌ری ساڵه‌وه‌ که‌ ئه‌رکی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ شکایه‌تی نه‌خۆشان له‌ سیسته‌می ده‌رمانیی سوید، درایه‌ ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیی کۆمه‌ڵگا (Socialstyrelsen)، ته‌نانه‌ت تاکه‌ په‌روه‌نده‌یه‌کیش نه‌گه‌یشتۆته‌ ئه‌نجام، له‌ حاڵێکدا نزیکه‌ی سێ هه‌زار شکایه‌ت له‌ نۆره‌ی پێداچوونه‌وه‌دان. په‌ر ئاندێرش سوێنه‌سۆن ده‌ڵێ هه‌ندێ حاڵه‌تی ساده‌مان ته‌واو کردوون به‌ڵام ڕه‌خنه‌مان له‌ که‌س نه‌گرتووه‌.

سوێنه‌سۆن ده‌ڵی گرفته‌که‌ له‌وه‌دایه‌ که‌ ئێمه‌ کۆڵێک شکایه‌تمان له‌ کومیته‌ی له‌شساغی و چاوه‌دێریی ده‌رمان (HSAN) بۆ به‌ میرات مایه‌وه‌ که‌ ژماره‌یان ده‌گاته‌ 2300 دانه‌. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردنی چالاکییه‌کی نوێش بۆ ئێمه‌ زه‌حمه‌تیی خۆی هه‌یه‌.

جێی باسکردنه‌ که‌ هه‌موو ساڵێ سێ هه‌زار نه‌خۆش، له‌به‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌کاری و خراپده‌رمانکرانانه‌ی له‌ سیسته‌می نه‌خۆشه‌وانیی سویددا هه‌یه‌، گیانی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".