Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پۆلیس به‌ پشتبه‌ستن به‌ زانیاریی نه‌ڕاست‌، ڕۆمه‌نییه‌کانی ده‌رکرد

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 8 mars 2011 kl 11.02
wên: Fredrik Sandberg/Scanpix

پۆلیسی سوید له‌سه‌ر هۆی ده‌رکردنی رۆمه‌نییه‌کانی ستۆکهۆڵم ـ که‌ ساڵی ڕابردوو جێبه‌جێ کران ـ زانیاریی هه‌ڵه‌ی دابوو. ئه‌مه‌ به‌دواداچوونێکی به‌شی ناوه‌ندیی ده‌نگوباسی ڕادیۆ سوید، ئێکۆ، پاش خوێندنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ و کاغه‌زه‌کانی ده‌زگای پۆلیس ده‌ریخستووه‌.

ڕۆمه‌نییه‌کان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سواڵکه‌رییان ده‌کرد ده‌رکران، هه‌رچه‌ند سواڵکه‌ری له‌ سوید نایاسایی نییه‌ و ئه‌وانیش هاووڵاتیی ئه‌ورووپان و مافی مانه‌وه‌ له‌ سویدیان هه‌یه‌ به‌م‌حاڵه‌وه‌ ده‌رکران. به‌ڵام به‌ڵگه‌نامه‌کانی خودی پۆلیس بۆ نموونه‌ ده‌ریده‌خه‌ن که‌ ڕاگه‌یاندنی پۆلیس له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌فتار و کاردانه‌وه‌ی سواڵکه‌ران توندوتیژ بووه‌، ڕاست نه‌بووه‌.

پۆلیسی ستۆکهۆڵم ئه‌وکات پشتگیریی له‌لا‌یه‌ن وه‌زیری کۆچ توبیاس بیلستروێمه‌وه‌ وه‌رگرت که‌چی توماس هامماربه‌ری، ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئه‌ورووپا له پرسی مافی مرۆڤدا به‌ توندی ڕه‌خنه‌ ده‌گرێ و ده‌ڵێ ئه‌و ده‌رکرانانه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌لی یه‌کێکی ئه‌ورووپا دژایه‌تیی هه‌بووه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".