Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
ئاگاداری! لە ناوچەی کرونوئۆسەن ئاگرێکی بەهێز کەوتۆتەوە

"سه‌رۆکایه‌تیی حیزب شتێک نییه‌ مرۆڤی ئاقڵ، ئاواتی بخوازێ!"

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 8 mars 2011 kl 12.08
wêne: Maja Suslin/Scanpix

هه‌رێمی ڕۆژئاوای سویدی حیزبی سوسیالدیموکراتی سوید، له‌یف پاگرۆتسکیی بۆ سه‌رۆکایه‌تیی حیزبه‌که‌ی نامزه‌د کردووه‌. پاگرۆتسکی که‌ پێشتر وه‌زیری بازرگانی و دواتر فه‌رهه‌نگ بووه‌ له‌ ناو لیسته‌ی چه‌ند هه‌رێمی دیکه‌ی حیزبه‌که‌شدا ده‌بینرێ، بۆ نموونه‌ باژاری ستۆکهۆڵم. له‌ لیسته‌ی ڕۆژنامه‌ی ئافتۆنبلادێتیشدا ناوی پاگرۆتسکی وه‌ک هه‌گه‌ره‌ به‌هێزه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی سوسیالدیموکراتاندا ده‌بینرێ.

به‌ڵام له‌یف پاگرۆتسکی خۆی پێشتر له‌سه‌ر چاوه‌ندازی بوون به‌ سه‌رۆکی حیزبه‌که‌ی گوتوویه‌تی ئه‌مه‌ شتێکی دووره‌ و کاری سه‌رۆکایه‌تیی حیزبێک، شتێک نییه‌ مرۆڤی ئاقڵ، ئاواتی بخوازێ!

وه‌بیر دێنمه‌وه‌ که‌ له‌یف پاگرۆتسکی نوێنه‌ری په‌رله‌مانه‌ له‌ شاری یۆتێبۆرییه‌وه‌ و له‌ ساڵی 1996دا وه‌زیری حوکوومه‌تی یۆران په‌رشۆن بووه‌ و وه‌ک وه‌زیری بازرگانی و فه‌رهه‌نگ و په‌روه‌رده‌ کاری کردووه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".