Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

گومانی ئازاردرانی گیانله‌به‌ران له چه‌ندین‌ کوشتارگه‌ی مریشکی وڵاتدا

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 8 mars 2011 kl 12.47
wêne: Lars Pehrson / Scanpix

چه‌ندین کوشتارگه‌ی مریشکی سوید گومانی ئه‌وه‌یان لێ‌ده‌کرێ که‌ مریشکه‌کانیان خستبێته‌ ناو ئاوی کوڵاوه‌وه‌ و هه‌ر به‌ زیندوویی ده‌ریانهێناونه‌ته‌وه‌. ئاژه‌ڵپزیشکانی تایبه‌تی ده‌زگای حوکوومه‌تیی سوید بۆ خواردمه‌نی (Livsmedelverket)، چه‌ند مریشکیان دیتبۆوه‌ که‌ خوێنیان به‌ته‌واوی لێ وشک نه‌بوو و گومانی ئه‌وه‌یان کردووه‌ که‌ ڕه‌نگه‌ مریشکه‌کان هه‌ر به‌ زیندوویی خرابنه‌ ناو ئاوی کوڵیوه‌وه‌ و ده‌ریانهێناببنه‌وه‌. کارێک که‌ له‌ ڕاستیدا ده‌بێ پاش کوشتنه‌وه‌یان و بۆ که‌وڵکردنی ئاسانتریان بکرێ.

ئه‌م ده‌زگایه‌ ئه‌م ڕووداوه به‌ شتێکی زۆر جیددی داده‌نێ و له‌م پێوه‌ندییه‌دا له‌به‌ر تاوانی دژه‌یاسایی ئازاردانی گیانله‌به‌ران، شکایه‌تی له‌ چه‌ندین کوشتارگه‌ی مریشکی وڵات کردووه‌.‌

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".