Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

له‌ سکۆتله‌ند، که‌سێک به‌ گومانی پێوه‌ندی به‌ کرده‌وه‌ خۆکوژییه‌که‌ی ستۆکهۆڵمه‌وه‌ گیرا

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 8 mars 2011 kl 13.41
wêne: Magnus Hjalmarson Neideman/Scanpix

پۆلیسی سکۆتله‌ند که‌سێکی گرتووه‌ که‌ گومانی لێ‌ده‌کرێ پێوه‌ندی به‌ کرده‌وه‌ تیرۆریستییه خۆکوژییه‌‌که‌ی ڕۆژی یازده‌ی دیسامبری ڕابردووی ستۆکهۆڵمه‌وه‌ هه‌بێت. پۆلیسی ئاسایشی سوید، سێپۆش ئه‌م گیرانه‌ی پشتڕاست کردۆته‌وه‌، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ک له‌ سه‌ر ده‌وری ئه‌و که‌سه‌ له‌م کرده‌وه‌یه‌دا نادات.

سێپۆ زیاد ده‌کا و ده‌ڵێ که‌ ئه‌م کاره‌ به‌ مه‌به‌ستی یارمه‌تیگه‌یاندن له‌ بواری یاسای نێونه‌ته‌وه‌ییدا و له‌ چوارچیوه‌ی هاوکاریی نێوان سوید و سکۆتله‌نددا کراوه‌. بڕیاره‌ کاری لێکۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسی سکۆتله‌ند له‌م که‌سه‌ گیراوه،‌ به‌ خێرایی به‌ڕێوه‌ بچێ، به‌ڵام ده‌زگای ئاسایشی سوید جارێ نایه‌وێ له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌کانی دواتری ئه‌م په‌روه‌نده‌یه‌ بدوێ.

که‌سه‌که،‌ سی ساڵی ته‌مه‌نه‌ و هاووڵاتیی سویدیش نییه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".