Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
ئاگاداری! لە ناوچەی کرونوئۆسەن ئاگرێکی بەهێز کەوتۆتەوە

ڕه‌فتاری پۆلیسی ستۆکهۆڵم له‌ ده‌رکردنی ڕۆمه‌نییه‌کاندا نایاسایی بووه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 9 mars 2011 kl 12.17
wêne: Maja Suslin/Scanpix

گه‌لێ له‌و ڕۆمه‌نییانه‌ی هاووڵاتیی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا که‌ له سوید خه‌ریکی سواڵ یا موزیکژه‌نیی سه‌ر جاددان بوون و پۆلیس، هاوینی پار له‌ سوید ده‌ریکردن هیچ یارمه‌تییه‌کی یاساییان نه‌درایێ. ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ سێ ڕۆژان له‌ گرتنگه‌دا ده‌ستبه‌رسه‌ر کرابوون و به‌ یاسای سوید بێ، ده‌بوا یارمه‌تیی یاساییان بدرێتێ و پارێزه‌ریان بۆ بگیرێ.

ئه‌مه‌ به‌شی ناوه‌ندیی ده‌نگوباسی ڕادیۆ سوید، ئێکۆت، وا ده‌ڵێ که‌ سه‌یری هه‌موو ئه‌و 45 په‌روه‌نده‌یه‌ی ڕۆمه‌نییه‌کانی کردوون که‌ ساڵی ڕابردوو له‌ سه‌ر ناوی سواڵکه‌ری له‌ ستۆکهۆڵم ده‌ریانکردن، ته‌نانه‌ت تاکه‌که‌سێکیش یارمه‌تیی یاسایی نه‌درایێ.

هه‌ر له‌م پێیه‌دا سکرتێری گشتیی یه‌کێتیی پارێزه‌رانی سوید، ڕه‌خنه‌ی توندی له‌ ڕه‌فتاری نایاسایی پۆلیسی ستۆکهۆڵم و لادان له‌ ڕێسای خزمه‌ت و یاساکانی وڵات گرتووه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".