Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ناوه‌ندێک بۆ بێکار و بێلانه‌ ئه‌ورووپییه‌کان کرایه‌وه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 9 mars 2011 kl 16.29

بۆ کار دێنه‌ سوید به‌ڵام بێلانه‌ و بێکار ده‌مێننه‌وه‌، ئه‌مه‌ ئه‌و هاوڵاتییه‌ ئه‌ورووپییانه‌ن که‌ ژماره‌یان له‌ زیادبووندایه به‌ تایبه‌ت له‌ ستۆکهۆلم که‌ ناچار پێش هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ناوه‌ندێکی تایبه‌تیان بۆ کرایه‌وه‌. جگه‌ له‌ نانخواردن، خۆشتن و ڕێنمایی، وانه‌ی زمانی سویدیشیان بۆ ته‌رخان کراوه‌.

- پێشتر ئه‌م شوێنه‌ زیاتر سویدییه‌ بێلانه‌کانی بۆ ده‌هاتن به‌ڵام ئێستا زۆرینه‌ که‌سانی بیانین. کۆسته‌نتین یه‌کێکه‌ له‌و بێلانانه‌ی که‌ هاوڵاتی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپایه‌وه‌ بۆ کار هاتۆته‌ ستۆکهۆلم به‌ڵام چاره‌نووسی وه‌ستانه‌ له‌ سه‌ره‌ی چوونه‌ ژووره‌وه‌ بۆ ئه‌و ناوه‌‌نده‌ی بۆ بێکار و بێماڵی وه‌ک ئه‌و ته‌رخان کراوه‌.

به‌ڵێ هه‌شتی به‌یانییه‌ کاتێک کۆسته‌نتین له‌ سه‌ره‌ی چوونه‌ ژووره‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ وه‌ستاوه‌ و ڕاپۆرتوانی ڕادیۆی سوید گفتوگۆ له‌گه‌ڵ  ساز ده‌کات.

- نزیکه‌ی نیو سه‌عاته‌ چاوه‌ڕی ده‌که‌م، و به‌ڵێ سارده‌، شه‌ویشم له‌ وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری سه‌نته‌ری ستۆکهۆلم تا ئه‌و کاته‌ی ده‌ریان کردینه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌سه‌ر برد.

کۆسته‌نتین ماوه‌ی ساڵ و نیوێکه‌ بۆ کار هاتۆته‌ سوید، له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌ک کاشیدانه‌ر کاری کردووه‌ به‌ڵام دوای مردنی خاوه‌نکاره‌که‌ی بێکار بووه‌ و ماوه‌ی چوار مانگه‌ بێلانه‌ له‌ ستۆکهۆلمدا له‌دوی کارێکی نوێ ده‌گه‌ڕێت. ئه‌و ده‌ڵێت بێبه‌ختی بوو که‌ له‌گه‌ڵ هاتنی زستان بێلانه‌ که‌وتم و هه‌رچه‌نده‌ له‌ماوه‌ی کاره‌که‌مدا باجم داوه‌ به‌ڵام نه‌بووه‌ فریادره‌سم بۆ وه‌رگرتنی ماڵێک.

زۆربه‌ی ئه‌و هاوڵاتییه‌ ئه‌ورووپپیانه‌ی حاڵ و گوزرانیان وه‌ک کۆسته‌نتینی ڕۆمانی لێ هاتووه‌ له‌ ڕه‌گه‌زی پیاون و جگه‌ له‌ ڕۆمانیا له‌ وڵاتانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ورووپاوه‌ وه‌ک پۆڵۆنیا و وڵاتانی به‌لتیک هه‌روه‌ها وڵاتانی باکوری ئه‌فه‌ریقا بۆ نموونه‌ له‌ جه‌زائیره‌وه‌ هاتوون هه‌مووشیان خاوه‌ن جنسییه‌ی وڵاتێکی  نێو یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپان و ژماره‌شیان تا دێت زۆر ده‌بێت.

- زیاتر له‌ ساڵی 2004 ه‌وه‌ ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتییه‌ ئه‌وروپییانه‌ی دێنه‌ ستۆکهۆلم بۆ کار و بێلانه‌ ده‌که‌ون زیادی کردووه‌، مالێنا بۆنییه‌ر سه‌رپه‌رشتیکاری پڕۆژه‌ی به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا ئامارێکی فه‌رمی سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ نییه‌ به‌ڵام پێمان وایه‌ که‌ ژماره‌یان ده‌گاته‌ چه‌ند سه‌د که‌سێک. بۆنییه‌ر ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی که‌ ئا له‌م باره‌دا گرنگه‌ هۆشیاری و مه‌یسه‌رکردنی زانیارییه‌ سه‌باره‌ت به‌ ماف و ئه‌رکه‌کانی هاوڵاتییانی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا‌ له‌ سویددا.

 بۆ پاراستنی مافی ئه‌و هاوڵاتییه‌ بێکار و بێلانانه‌ی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا له‌ ستۆکهۆلم ئه‌و ناوه‌نده‌یان بۆ کراوه‌ته‌وه‌ که‌ یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا، پارێزگای ستۆکهۆلم و کاردۆزگه‌ دارایی ده‌که‌ن. له‌و ناوه‌نده‌شدا خواردن، شوێنی حه‌وانه‌ و کۆمپیو‌ته‌ر هه‌روه‌ها ڕێنمایی جۆراوجۆریشیان بۆ ته‌رخان کراوه‌. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێنج کارمه‌ندی هه‌میشه‌یی و نزیکه‌ی په‌نجا کارمه‌ندی خۆبه‌خش له‌ ده‌روونناس، یاساناسان و وه‌رگێڕ هاوکاری ئه‌و بێلانه‌ و کارانه‌ ده‌که‌ن.

- به‌ڵی من به‌ ئه‌رکی خۆمی ده‌زانم  تورشتێن نیلسۆۆن ده‌ڵێت له‌م ناوه‌نده‌دا کار بکه‌م و یارمه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ بده‌م. ‌

ئه‌و ناوه‌نده‌ ته‌نها پێداویستییه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی بژێوی بۆ بێلانه‌ ئه‌وروپییه‌کان مه‌یسه‌ر ناکات به‌ڵکه‌ بۆ هه‌ندێکیان ناوه‌ندی ناسینی خه‌ڵکی نوێ و دۆزینه‌وه‌ی بواری کاری نوێیه‌. فارسی جه‌زائیری یه‌کێکه‌ له‌و که‌سانه‌ی که‌ ئه‌و ناوه‌نده‌ وه‌ک بچوککراوه‌ی جیهان چاو لێ ده‌کات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".