Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سیاسه‌تی هاوگونجیی سوید باشترینه‌ له‌ جیهاندا

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 10 mars 2011 kl 16.42

سوید باشترین سیاسه‌تی هاوگونجی هه‌یه‌ له‌ جیهاندا ئه‌مه‌ له‌ به‌راوردێکی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ به‌ هاوکاری (British Council)، (Migration Policy Group) هه‌روه‌ها 30 وڵاتی ئه‌ورووپی و ئه‌مه‌ریکای باکور ئه‌نجام دراوه‌، به‌ڵێ سوید له‌ داڕشتنی یاسا و بنه‌ماکانی سیاستی هاوگونجیدا سه‌رکه‌وتووه‌ به‌ڵام له‌ په‌یڕه‌وکردنی ئه‌و یاسا و بنه‌مایانه‌ له‌ واقیعدا که‌موکورتی زۆرن. به‌ڕای یه‌کێک له‌  به‌شداران له‌و به‌راورده‌دا که‌ ڕێکخراوی خاچی سووره‌ له‌ زاری هێنریک نیلسۆنه‌وه‌ ڕێکخه‌ری کاروباره‌کان‌ له‌و ڕێکخراوه‌دا.

- ئه‌و به‌راورده‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای پێوانی ڕێبازی کار و گونجاندنی ئه‌و ڕێبازانه‌ له‌ بواری هاوگونجیدا ساز دراوه‌ واتا ئاکامه‌کانی ئه‌و ڕێبازی کارانه‌ له‌ واقیعدا ناپێوی، نیلسۆن ده‌ڵێت چونکه‌ سوید ئه‌زموونێکی درێژی له‌ بواری داڕشتنی ڕێبازی کاری سیاستی هاوگونجیدا هه‌یه‌ بۆیه‌ سه‌یر نییه‌ که‌ له‌و به‌راورده‌دا به‌ پله‌ی یه‌که‌م هاتووه‌.

ئیدریس ئه‌حمه‌دیش شاره‌زای بواری سیاسه‌ت و پرسی هاوگونجی له ‌زانکۆی ستۆکهۆلمه‌وه‌ هاوڕای هینریک نیلسۆن ده‌ڵێت سیاستی هاوگونجیی سوید له‌ واقیعدا که‌موکورتی تێدایه‌.

سوید وه‌ک و وڵاتانی دیکه‌ له‌ گونجاندنی بیانییان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌دا خراپ نییه‌ له‌و لێکۆڵینه‌وه‌ نوێێشدا که‌ به‌راورده‌ له‌ نێوان وڵاتانی ئه‌ورووپی و ئه‌مه‌ریکای باکور ئاماژه‌ به‌هه‌مان خاڵ کراوه‌ و ڕێکخراوی خاچی سووریش له‌ ڕاگه‌یاندنێکیاندا ده‌ڵێن سوید له‌ داڕشتنی یاسا و بڕیاردان له‌سه‌ر پرسی هاوگونجی له‌په‌رله‌ماندا  چالاکه‌ و مافی خوێندنی زمانی سویدی بۆ په‌نابه‌ر و بیانییان مه‌یسه‌ر ده‌کات هه‌روه‌ها زۆر له‌ کۆمۆنه‌کانی سوید پێشوازی له‌ کۆچهێنی نوێ ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی کاری ڕێکخراو و لایه‌نه‌ خۆبه‌خشه‌کانیش له‌سویدا له‌و بواره‌دا به‌ گوڕ بووه‌. به‌ڵام زۆر لایه‌ن هه‌ن له‌ بواری پرسی هاوگونجیی سویدیدا که‌ ده‌بێت گه‌شه‌ی پێ بدرێت و چاکسازی تێدا بکرێت بۆ نموونه مافی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی ده‌بێت قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت که‌ ئێستا یه‌کسانی له‌و بوارده‌ ‌پرسیاری له‌سه‌ر. به‌ڕای هێنریک نیلسۆن له‌ ڕێکخراوی خاچی سووور.

به‌و شێوه‌یه‌ نیلسۆن ده‌ڵێت گه‌ر چاو له‌ سیاستی هاوگونجیی سوید وه‌ک خۆی بکه‌ین نه‌ک به‌راورد به‌ وڵاتانی تر ده‌بینینین که‌ هێشتا زۆرمان ماوه‌ له‌و بواره‌دا کاری له‌سه‌ر بکه‌ین و به‌تایبه‌ت له‌ هێنانه‌دی ئامانجه‌ سیاسییه‌کان له‌ سه‌ر ئه‌رزی واقع.

 سوید ده‌بێت له‌ هێنانه‌دی ئامانجه‌کانی له‌ بواری سیاستی هاوگونجیدا بچێته‌ پێش به‌ڵام سه‌رباری که‌موکورتییه‌کان ئیدریس ئه‌حمه‌دی ئاماژه‌ به‌ یه‌کێک له‌و لایه‌نه‌ باشانه‌ی سیاستی هاوگونجی سوید ده‌کات که‌ له‌ وڵاتانی تری جیا ده‌کاته‌وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌و پێوه‌رانه‌ی که‌ ئاستی سه‌رکه‌وتوویی سیاستی هاوگونجیمان نیشان ده‌ده‌ن ڕوون ده‌کاته‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".