Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

توێژینه‌وه‌ جیهانییه‌که‌ی پیسا ڕه‌خنه‌ی گرانی هاتۆته‌ سه‌ر

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 12 april 2011 kl 13.35

شێوازی لێکۆڵینه‌وه‌ی ناودێر به‌ پیسا که‌ گه‌لێ وڵاتی جیهان بۆ ئه‌ندازه‌گرتن و پله‌به‌ندیی ڕاده‌ی زانیاریی قوتابییانی فێرگه‌کانیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به‌ره‌وڕووی ڕه‌خنه‌ی گران بۆته‌وه‌. پرۆفیسۆری دانمارکیی ئامار، سڤێند کره‌ینر به‌م ئه‌نجامه‌ گه‌یشتووه‌ که‌ پله‌به‌ندیی نێوان وڵاتانی جۆراوجۆر له‌م شێوازه‌دا به‌ته‌واوی گرێدراوه‌ته‌ ئه‌و پرسانه‌ی شرۆڤه‌ی ده‌که‌ن و هیچی تر ده‌رناخا. ئه‌مه‌ به‌رنامه‌ی Skolministeriet ی تله‌فزیۆنی فێرکاریی سوید باسی لێوه‌ ده‌کات.

پیسا، ‌ئه‌و تاقیکارییانه‌ی زانیاریین که‌ هه‌ر سێ ساڵ جارێک له‌ سه‌ر قوتابیانی پازده‌ ساڵه‌ی زیاتر له‌ په‌نجا وڵاتی جیهان ده‌کرێن و ئه‌نجامه‌کانی به‌ پێی لیسته‌یه‌ک ڕاده‌گه‌یه‌نرێن و زۆرتر له‌ لایه‌ن سیاسه‌توانانه‌وه‌ به‌کار ده‌هێنرێن بۆ ئه‌وه‌ی خاڵه‌ به‌هێز یا لاوازه‌کانی سیسته‌می په‌روه‌رده‌یان باشتر بناسن و کاری بۆ بکه‌ن. دوایین لیسته‌کان باسی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ قوتابیانی سویدی له‌ خوێندندا هه‌ر دێ و خراپتر ده‌بن. که‌چی توێژینه‌وه‌ی تایبه‌تیی پرۆفیسۆرسڤێند کره‌ینر له‌ سه‌ر ئه‌م تاقیکارییانه‌ له‌ ساڵی 2006ه‌وه‌ ئه‌مه‌ ده‌رده‌خات که‌ بۆ نموونه‌ سوید ده‌توانێ به‌ پێی چۆنه‌تیی شرۆڤه‌کردنی پرسه‌کان، له‌ پله‌ی چوار یا 31دا دا جێ بگرێ. ئانیتا ڤێستر به‌رپرسی پیسا له‌ ده‌زگای فێرگه‌کانی سوید (Skolverket) له‌وه‌ی که‌ بێت و تاقیکارییه‌کانی پیسا راست نه‌بن، زۆر نیگه‌رانه‌.

ئه‌و ده‌ڵێ بێت و تاقیکارییه‌کان راست ده‌رنه‌که‌ون ئه‌وا ده‌بێ گه‌لێ شت سه‌ر له‌ نوێ ده‌ست پێ بکه‌ینه‌وه‌. پرسه‌که‌ ته‌نێ هه‌ر سویدیش ناگرێته‌وه‌ به‌ڵکوو هه‌موو وڵاتێک ده‌گرێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر وابێ وه‌ها لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک هیچ مانایه‌کی نابێ و چ ئامانجێکیش ناپێکێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".