Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بره‌وه‌ی بازاڕی کار له‌ سوید وه‌ک دیارده‌ باسی لێوه‌ ده‌کرێ

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 12 april 2011 kl 13.37

بازاڕی کاری سوید زۆر به‌ ئاشکرا بره‌وی سه‌نددووه‌ بۆ نموونه‌ ئه‌و کارمه‌ندانه‌ی پێشتر له‌ خزمه‌ته‌کانیان ده‌رکرابوون له‌ چاو ساڵی ڕابردوو ئاسانتر کار په‌یدا ده‌که‌نه‌وه‌.

له‌ ماوه‌ی سێ مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا که‌متر له‌ 2800 کارمه‌ندی جوابکراو له‌ کار، خۆیان به‌ ناوه‌ندی Trygghetsrådet  ناساند تا یارمه‌تی بدرێن کاری نوێ بدۆزنه‌وه‌. ئه‌م ژماره‌یه‌ له‌ چاو سێ مانگی یه‌که‌می ساڵی پار، نیوه‌ بووه‌.

له ‌گوێن قسه‌کانی کاللێ له‌ینار به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی Trygghetsrådet ، ئه‌وه‌ی بازاڕی کار وه‌ها خێرا و به‌هێز بره‌وی سه‌ندووه‌، جێی سه‌رسوڕمانه‌.

کاللێ له‌ینار ده‌ڵێ:
هه‌میشه‌ وا بووه‌ که‌ هه‌ندێ خاوییه‌ک له‌ کاروباری شیرکه‌ته‌کاندا له‌ سه‌ره‌تای بره‌وی بازاڕدا ده‌بینرێ و ئه‌م به‌پارێزبوونه‌ بۆ دڵنیابوونه‌وه‌یه‌ له‌وه‌ی که‌ باره‌که‌ به‌ڕاستی خۆی ڕاده‌گرێ یان نا، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ وا نییه‌ و نموونه‌ی ئه‌وه‌مان پێشتر نه‌بینیوه‌ و خاوه‌نشیرکه‌تان به‌ شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو خه‌ڵک داده‌مه‌زرێنن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".