Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

حوکوومه‌ت بودجه‌ی به‌هاره‌ی ڕاگه‌یاند

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 13 april 2011 kl 15.06
Finansminister, Anders Borg

کاسه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا و تا ئێستا هێنده‌ ئاوه‌دانه‌ که‌ زێده‌ی هه‌یه‌ و  گه‌شه‌ی ئابووریش به‌ درێژایی ئه‌مساڵ و ساڵی داهاتوو  به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌مه‌ له‌ ڕاپۆرتی  بودجه‌ی به‌هاره‌ (vårbudgetn) واتا بودجه‌ی نیوه‌ی یه‌که‌می ساڵدا ئه‌مڕۆ حوکوومه‌ت پێشکه‌شیان کرد. به‌و پێیه‌ له‌ کۆتایی ئه‌مساڵدا بۆجاری پێنجه‌م باجی مووچه‌ که‌م ده‌کرێته‌وه‌ و زێده‌باج (moms) ی چێشتخانه‌کانیش به‌ له‌سه‌دا 12 داده‌شکێنرێت.  به‌م شێوه‌یه‌ حوکوومه‌ت کار بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی بێکاری ده‌کات و وه‌زیری دارایی ئه‌نده‌رش بۆری گه‌شبینه‌ و ده‌ڵێت کار وا بڕوات بوار بۆ ڕیفۆرمی ئابووری تریش ده‌بێت.

-  کاتێک له‌ دارایی که‌رتی گشتی بێخه‌م‌ بین و ئه‌وکاته‌شی که‌ دڵنیاین ده‌توانین چاکسازی له‌ بواری خوێندن و خۆشگوزه‌رانیدا بکه‌ین، ئه‌نده‌رش بۆری ده‌ڵێت گه‌ر باری ئابووریش هه‌روا له‌ گه‌شه‌دا بێت ئه‌وا پێشبینی ئه‌وه‌ ئه‌که‌م که‌ له‌ بودجه‌ی پاییزی داهاتوودا ده‌توانین باج له‌وه‌ زیاتر که‌م بکه‌ینه‌وه‌ که‌ ئێستا هه‌یه‌.

ئه‌م گه‌شبینیانه‌ی وه‌زیری دارایی له‌ ڕاپۆرته‌ بودجه‌ی به‌هاره‌دا ئه‌مڕۆ پێشکه‌ش کرا که‌ وه‌ک باو له‌ ڕاپۆرتی بودجه‌ی به‌هاره‌دا به‌رنامه‌کاری حوکوومه‌ت بۆ بودجه‌ی پاییز دیاری ده‌کرێت. به‌و ماناییه‌ی له‌م ڕاپۆرته‌ به‌هاره‌یه‌وه‌ ده‌زانرێت که‌ حوکوومه‌ت له‌ بودجه‌ی پاییزی داهاتوویدا ده‌توانێت سه‌رمایه‌گوزاری له‌سه‌ر چی بکات و دارایی ده‌وڵه‌ت چۆن دابه‌ش بکرێت.    

به‌و پێیه‌ باجی مووچه‌ به‌ نزیکه‌ی 180 کرۆن بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی موچه‌که‌یان نزیکه‌ی 25 هه‌زار کرۆنه‌ که‌م ده‌رێته‌وه‌ و نزیکه‌ی 600 کرۆن باجی که‌متریش له‌سه‌ر موچه‌ی مانگانه‌ی 42 هه‌زار کرۆن داده‌نرێت. زێده‌باجیش له‌سه‌ر خواردنی ڕیستورانته‌کان نیواونیو که‌م ده‌کرێته‌وه‌ ئه‌مه‌یان هیوای زۆر بوونی کار له‌ بواری چێستخانه‌کاندا ده‌به‌خشێت. هه‌رچی خانه‌نشینه‌کانیشه له‌ ساڵی داهاتوودا ‌ 100 کرۆن که‌متر له‌ باجی مووچه‌ی مانگانه‌یان ڕاده‌کێشرێت.

 ئه‌مه‌ پێنجه‌مین داشکاندنی باجه‌ له‌ ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حوکوومه‌تی ڕاستدا که‌ به‌و هیوایه‌ن بێکاری که‌م ببێته‌وه‌ و که‌سان و خێزانه‌ موچه‌خۆره‌کانیش چه‌ند سه‌د کرۆنێکی زیاتر بگه‌ڕێته‌وه‌ گیرفانیان که‌ توانای کڕینیان زیاتر ده‌کات. به‌و شێوه‌یه‌ به‌ ڕای وه‌زیری دارایی پرۆسه‌ی کڕین و فرۆشتن و داوا له‌سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌کان گوڕێکی هیوابه‌خشی  تێ ده‌که‌وێت.    

ئه‌مه‌ پێنجه‌م داشکاندنی باجه‌ و به‌ره‌ی ڕاست له‌ حوکوومه‌ت به‌ شانازییه‌وه‌ و گه‌شبینانه‌ ڕای ده‌گه‌یه‌نن. به‌ڵام ئه‌مه‌ پێنجه‌م جاره‌ به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌ داشکاندنی باج ده‌رده‌بڕن. هه‌رچه‌نده‌ له‌ پێش هه‌ڵبژرادنه‌کاندا چوار هه‌نگاوه‌که‌ی یه‌که‌میان قوبوڵ کرد به‌ڵام ئێستا و دیسان ده‌ڵین نه‌خێر بۆ هه‌نگاوی پێنجه‌م و پێیان وایه‌ له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ هێنده‌ بواری کار و گه‌شه‌ی ئابووری ناڕه‌خسێنێت وه‌ک ئه‌وه‌ی حوکوومه‌ت ئاماژه‌ی پێ ده‌دات. به‌ڵام وه‌زیری دارایی ئه‌نده‌رش بۆری مۆدێرات له‌سه‌ر گه‌شبینییه‌که‌ی خۆی سووره‌.

- ئه‌وه‌ی که‌ گرنگه‌ وه‌گه‌ڕخستنی پرۆسه‌ی هاوگونجییه‌ به‌شێوه‌یه‌ک که‌ له‌ ماوه‌ی 20-30 ساڵ ڕابوردوو وێنه‌ی نه‌بووه‌  و ئه‌نده‌رش بۆری ده‌ڵێت بێکاریش به‌شێوه‌یه‌ک که‌م کراوه‌ته‌وه‌ که‌ وێنه‌ی له‌ کۆتایی هه‌شتاکان و سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کانه‌وه‌ نه‌بووه‌.

هه‌رچه‌نده‌ بێکاری پرسی گه‌و‌ره‌ی حوکوومه‌ت و به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنیشه‌ و به‌تایبه‌ت پرسی ئه‌و که‌سانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌کی دوروودرێژ بێکاربوون هه‌روه‌ها لاوانی بێکار سه‌رئێشه‌ی هه‌ردوو به‌ره‌که‌یه‌ به‌ڵام وه‌زیری دارایی ئه‌نده‌رش بۆری گه‌شبینه‌ و پێشبینی که‌مبوونه‌وه‌ی بێکاری به‌ له‌سه‌دا 5 ده‌کات له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا.

 گه‌شبینی له‌ ئاستی سویددا به‌ڵام نیگه‌رانییه‌کانی ئه‌نده‌رش بۆری له‌ ئاستی جیهانیشدا هێشتا نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه‌، بۆ نموونه‌ ئه‌و کێبه‌ڕکێ تونده‌ جیهناگیره‌ی بواری کارگه‌کانی گرتۆته‌وه‌، یان نیگه‌رانییه‌ ئابورییه‌کانی وڵاتانی یه‌کییه‌تی ئه‌ورووپا و ترس له‌ قه‌یرانی ئابووری.  هه‌ربۆیه‌ وه‌زیری دارایی له‌هه‌وڵی که‌مکردنه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانی ده‌وڵه‌تدایه‌ له‌سه‌دا سییه‌وه‌ بۆ له‌سه‌دا 12 تا ساڵی 2015. به‌ڵام به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌ڵێن ئه‌و زێده‌یه‌ی له‌ کاسه‌ی ده‌وڵه‌تدایه‌ باشتر وایه‌ بۆ خۆشگوزه‌رانی و په‌ره‌پێدانی خوێندن به‌کاربهێنرێت نه‌ک بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی قه‌رزی ده‌وڵه‌ت که‌ ده‌گاته‌ نزیکه‌ی  هه‌زارو پێنجسه‌د ملیارد کرۆن.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".