Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سوید له‌ ڕه‌خنه‌گرانی کۆنترۆلکردنی موسافیرانن

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 15 april 2011 kl 16.14

ده‌ستگه‌کانی پاراستنی زانیاری له‌ وڵاتانی یه‌کییه‌تی ئه‌ورووپادا که‌ به‌  گرووپی (Artikel 29) ناسراوه‌ ڕه‌خنه‌یان له‌و پێشنیازه‌ی یه‌کییه‌تییه‌که‌ گرتووه‌ که‌ داوای کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر هه‌موو موسافێرێک ده‌کات که‌ له‌ وڵاتانی یه‌کیه‌تییه‌که‌وه‌ و به‌ره‌و ئه‌و وڵاتانه‌ سه‌فه‌ر ده‌که‌ن. ده‌ستگه‌ی پشکنینی زانیاری سویدییش له‌ نێو ڕه‌خنه‌گران دایه‌‌.

ئه‌م گرووپه‌ ڕه‌خنه‌یان له‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ گوایا گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ هه‌بێت که‌ دوای 30 ڕۆژ زانیاری کۆکراوه‌ له‌سه‌ر موسافیران په‌نهانی ده‌کرێت وه‌ک له‌ پێشنیازه‌که‌دا هاتووه‌ چونکه‌ به‌ ڕای ئه‌مان هه‌رکات ئاره‌وزوو هه‌بێت ده‌توانرێت ئه‌و په‌نهانی بوونه‌ هه‌ڵ بگیرێت. 

پێشنیازه‌که‌ی یه‌کییه‌تی ئه‌ورووپا وه‌ک ئاماژه‌یان پێداوه‌ بۆ مه‌به‌ستی به‌رگرتنه‌ له‌ تاوانی گه‌ورره‌ به‌ڵام لایه‌نی ڕه‌خنه‌گر ده‌ڵێن ده‌بێت یه‌کیه‌تییه‌که‌ پێشنیازه‌که‌ی ڕوونتر بکاته‌وه‌ و جۆری ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌ری پێ بگرن دیاری بکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".