Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هێگلوند: نابێت ڕێ به‌ بفرۆشتنی ئه‌ندامی له‌ش بدرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 15 april 2011 kl 16.23
foto: scanpix

یه‌ک له‌ پێنجی ئه‌و هه‌زار سویدییه‌ی ڕاپرسیان له‌گه‌ڵ کراوه‌ ئاماده‌ن له‌ به‌رامبه‌ر 300 هه‌زارکرۆن یه‌کێک له‌ گورچیله‌کانیان به‌ ده‌ستگه‌ به‌رپرسه‌ ته‌ندروستییه‌کان بفرۆشن. ئه‌مه‌ له‌ توێژینه‌وه‌یه‌کی کۆمپانیای ڕاپرسی سیفۆدا ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ له‌سه‌ر ئه‌رکی (vetenskapsradio) له‌ رادیۆی سوید ئه‌نجام دراوه‌. ئه‌م پرسه‌ وه‌زیری کاروباره‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان یۆران هێگلوندی نیگه‌ران کردووه‌ و ده‌ڵێت سوید چه‌ندین ڕێککه‌وتننامه‌ی جیهانی ئیمزا کردووه‌ که‌ به‌و پێیه‌ فرۆشتنی ئه‌ندامی له‌ش قه‌ده‌غه‌یه‌.

یۆران هێگلوند شکی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ زیاتر ئه‌و که‌سانه‌ی‌ باری ئابووریان خراپه‌ ڕه‌نگه‌ ئاماده‌ی فرۆشتنی ئه‌ندامێکی هه‌ناویان بن، ئه‌مه‌ نیگه‌رانی کردووه‌ و ده‌ڵێت نابێت ڕێ به‌ دیارده‌ی له‌و جۆره‌ بده‌ین.

به‌پێی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ی سیفۆ له‌سه‌دا 22 ی به‌شداربووان ئاماده‌ی فرۆشتنی گورچیله‌ن و له‌سه‌دا 62 ده‌ڵێن نه‌خێر له‌سه‌دا 11 دوودڵن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌.

ئه‌گه‌ر له‌ ڕوانگه‌ی ئابوورییه‌وه‌ له‌ پرسی فرۆشتنی گورچیله‌ و زه‌رعکردنی بڕوانرێت ئه‌وا له‌ماوه‌ی ساڵێکدا کڕینی گورچیله‌ له‌ هاوڵاتییان له‌لایه‌ن ده‌ستگه‌ ته‌ندروستییه‌ ده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه‌ خه‌رجی که‌متره‌ و هه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی زه‌رعکردنیش 300 هه‌زارکرۆنی تێ ئه‌چێت ئه‌مه‌ به‌راورد به‌ چاره‌سه‌ری سستی گورچیله‌ ناسراو به‌ (dialys) که‌ له‌ ماوه‌ی ساڵێکدا 600  هه‌زار کرۆنی تێ ده‌چێت.

جێی ئاماژه‌یه‌ که‌ زیاد له‌ 750 سویدی بۆ زه‌رعکردنی گورچیله‌ له‌ سه‌ره‌دان و ساڵانه‌ش نزیکه‌ی 30 که‌س به‌هۆی نه‌بونی گورچیله‌وه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".