Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دوو گورگ په‌لاماری خێزانێکیان دا

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 18 april 2011 kl 15.40
foto:scanpix

دوو گورگ له‌ نورتێلییه‌ له‌ هه‌رێمی ئوپلاند په‌لاماری سه‌گێکیان دا که‌ خاوه‌نه‌که‌ی له‌گه‌ڵ مناڵه‌که‌یدا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابوردوو بۆ پیاسه‌ هێنابوونیه‌ ده‌ر. گورگه‌کان سه‌گه‌که‌ له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن که‌ دواتر پارچه‌کانی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌. یه‌کێک له‌ گورگه‌کان  په‌لاماری عه‌ره‌بانه‌ی منداڵی ژنه‌که‌دا بووه‌ به‌ڵام به‌ هاوار و ده‌ست ڕاوه‌شاندن ژنه‌که‌ گورگه‌که‌ی دوور خستۆته‌وه‌.

هه‌ر له‌ماوه‌ی ساڵی پاردا گورگه‌کان له‌ جه‌نگی پاراستنی ناوچه‌ی خۆیاندا 17 سه‌گی ڕاویان کوشتووه‌. به‌پێی شاره‌زایانیش گورگ په‌لاماری ئینسان نایه‌ن مه‌گه‌ر نه‌خۆشبن، یان ده‌ستبه‌سه‌ر بووبن. له‌ سویددا تاکه‌ ڕووداوێکی تۆمارکراو که‌  گورگ په‌لاماری مرۆڤی دابێت له‌ ساڵی 1821 دا بووه‌. تا ئێستاش له‌ سویددا 200 گورگ هه‌یه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".