Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هه‌ڵه‌ی هێله‌ ئاسنینه‌کان پشتگوێ ده‌خرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 18 april 2011 kl 16.13
foto: scanpix

زیاد له‌ نیوه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌و که‌موکورتییانه‌ی له‌ هێڵه‌ ئاسنینه‌کانی سویددا ڕوو ده‌ده‌ن له‌ کاتی خۆیدا چاره‌سه‌ر ناکرێن. ئه‌مه‌ به‌دواداچونێکی ڕادیۆی سوید ده‌ریخستووه‌. ده‌ستگه‌ی ڕێگاوبان (Trafikverket) ده‌ڵێن چاککردن و نوژه‌نکردنه‌وه‌ ده‌کرێت دوابخرێت و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ هه‌ڵه‌کان ده‌کۆڵنه‌وه‌ له‌پێش نوسراو مه‌رجه‌کانی سه‌ر کاغه‌زه‌وه‌ حسابیان بۆ ده‌کرێت.

به‌پێی به‌دواداچوونه‌که‌ی ڕادیۆی سوید ساڵی پار 70 هه‌زار هه‌ڵه‌ و که‌موکورتی له‌ هێله‌کانی شه‌مه‌نده‌فه‌ردا تۆمار کراون، له‌سه‌دا 58 ی ئه‌و هه‌ڵانه‌ له‌کاتی خۆیدا و به‌پێی ڕێساکانی ئه‌و بواره‌ چاره‌سه‌ر نه‌کراون. ده‌ستگه‌ی کاروباره‌کانی رێگاوبان ئه‌و ژمارانه‌ بۆیان گرنگ نین و  کۆنترۆلکاران بڕیار له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری چاککردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کان ده‌ده‌ن.

به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری پیشووی هێلێ ئاسنین له‌سه‌ر ئه‌م کێشه‌یه‌ هاتۆته‌ ده‌نگ و ده‌ڵێت ئه‌و که‌موکورتییانه‌ جێی داخن و ده‌رخستنی ئه‌م ڕاستییانه‌ش بۆ هاوڵاتیانی سوید له‌ جێی خۆیدا بوو.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".