Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

لیبییه‌کان له‌ باڵێۆزی نوێیان له‌ سوید نیگه‌رانن

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 18 april 2011 kl 16.28

به‌رپرسی باڵێۆزخانه‌ی لیبیا له‌ ستۆکهۆلم په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ‌ ده‌ستگه‌ی پاراستنی لیبیدا هه‌یه‌ و لیبییه‌کانی سوید هه‌ست به‌ مه‌ترسی له‌ سه‌ر ژیانیان ده‌که‌ن. به‌پێ هه‌واڵه‌کانی ته‌له‌فزیۆنی سوید له‌ سه‌ره‌تای مانگی مارسی ڕابوردوودا سه‌رۆکی پێشووی باڵێۆزخانه‌ی لیبی له‌ ستۆکهۆلم عه‌بدولمه‌جید بوزریغ ‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سویدی ئاگادار کردۆته‌وه‌ که‌ ئه‌و سه‌ر به‌ هیزی ئۆپۆزسیۆنی لیبییه‌ و داوای کردووه‌ که‌ سوید دوو له‌ کارمه‌ندانی ناو باڵێۆزخانه‌که‌ ده‌ر بکه‌ن، گوایا ئه‌و دوو کارمه‌نده‌ په‌یوه‌ندیان به‌ ده‌سه‌ڵاتی قه‌زافییه‌وه‌ هه‌یه‌ و مه‌ترسییان بۆ لیبییه‌کانی ناو سوید هه‌یه‌، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید گوێ به‌ هۆشدارییه‌کانی عه‌بدولمه‌جید بوزریغ ناده‌ن و له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باڵێۆزخانه‌که‌ی لا ده‌به‌ن. ده‌رکه‌ردنه‌که‌ی بوزریغ له‌سه‌ر داوانامه‌یه‌که‌ که‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی لیبیا بۆ وه‌زاره‌ته‌ی ده‌ره‌وه‌ی سویدیان ناردووه‌.

ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ نوێیه‌ی که‌ ئێستا بۆ باڵێۆزخانه‌ی لیبی دانراوه‌ یه‌کێکه‌ له‌و دوو که‌سه‌ی که‌ بوزریغ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی له‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ رژێمی قه‌زافی ئاگادار کردبۆوه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سویدیش ده‌ڵێن سوید هیچ په‌یوه‌ندییه‌که‌ی دیبلۆماسی یان سیاسی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی لیبیدا له‌ سوید نییه‌ و باڵێۆزخانه‌ی لیبی له‌ ستۆکهۆلم تا ئێستا داخراوه‌ و مێدیاکان ده‌ستیان ناگات به‌ کارمه‌ندانیان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".