Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

25 ساڵ به‌سه‌ر کاره‌ساتی چێرنۆبلدا تێپه‌ڕی

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 26 april 2011 kl 12.21
چێرنۆبل، ئه‌و کات و ئێستا
(6:16 min)
Tjernobyl. wêne: Henrik Montgomery / SCANPIX

25 ساڵ له‌وه‌پێش بوو که‌ کاره‌ساتی ته‌قینه‌وه‌ی ریاکتۆره‌ ئه‌تۆمییه‌که‌ی چێرنۆبل هه‌ڵکه‌وتوو له‌ کیێڤی ئوکرایینا ڕوویدا‌ و هه‌ورێکی رادیۆئه‌کتیڤ باڵی به‌ سه‌ر ناوچه‌که‌ و له‌وانه‌ به‌شێکی سویددا کێشا و بارانی یۆد و سێزیۆن به‌ وڵاتدا باری. ڕادیۆ سوید کاتێ له‌ پایزی 1989دا سه‌ری بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئۆنگرمانلاندی دا، نیگه‌رانیی خه‌ڵک زۆر بوون.

دایکێک: من هه‌رگیز نازانم ئه‌و سێ منداڵه‌ی من چه‌ندیان له‌و مادانه‌ چووه‌ته‌ ناو له‌ش. په‌تاته‌‌کانیش وا دیاره‌ زیاتر له‌وه‌ی‌ ڕایانگه‌یاندووه‌، ژاراوی بوون. به‌گشتی پیاو ناوێرێ چیدی بڕوا به‌ شتێک بکا.

نیگه‌رانییه‌کان ئه‌و کات گه‌لێ زۆر بوون و توێژینه‌وه‌کان ئه‌مڕۆ له‌ زیانگه‌لی تیشک ده‌دوێن. بزن و که‌ڵه‌ کێوی و ئاسک هێشتا له‌وانه‌یه‌ سێزیۆمیان له‌ له‌شدا مابێ، زیاتر له‌و ڕاده‌یه‌ی که‌ ده‌توانێ ببێ. به‌ڵام  مرۆڤه‌کانیش به‌ر له‌ هه‌موان هه‌زاران کارمه‌ندی ئاگرکوژاندنه‌وه‌ که‌ کاری پاکژییان ئه‌نجام ده‌دا، سێزیۆمیان  له‌ له‌شدا زیاد ببوو. 134 که‌س له‌وان زیانی تیشکیان گه‌یشتێ و که‌وتنه‌ به‌ر چاوه‌دێریی پزیشکییه‌وه‌. 28 که‌سیشیان هه‌ر هه‌مان یه‌که‌م ساڵ گیانی خۆیان له‌ده‌ست دا.

به‌ڵام ئه‌و منداڵ و گه‌نجانه‌یش که‌ له‌و ناوچانه‌ی نزیک ڕووداوه‌که‌ ده‌ژیان، تووش بوون، له‌وانه‌ 600 که‌س شێرپه‌نجه‌ی تیرۆئیدیان لێ په‌یدا بوو. ئێڤا فۆرشل ئارۆنسۆن پرۆفیسۆری فیزیکی پزیشکی له‌ زانکۆی یۆتێبۆری ده‌ڵێ له‌ گوێن ئه‌و زانیارییانه‌ی پێشتر هه‌بوون، چاوه‌ڕوانی ڕێژه‌یه‌کی به‌رزتر ده‌کرا به‌ڵام به‌سه‌رکه‌وتوویی،‌ زوربه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ چاره‌سه‌ر کران. تا ئێستا ڕه‌نگه‌ ته‌نیا 20 که‌س به‌‌م نه‌خۆشییه‌ مردبن. 

ڕووداوی چێرنۆبیل زیاتر له‌وانه‌، نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی نایه‌وه‌ که‌چی ناکرێ چ ئامارێک ده‌ست نیشان بکرێ. ئه‌وانه‌ی له‌ نزیک شوێنی ریاکتۆره‌که‌‌ ده‌ژیان، تووشی ڕیزه‌ نه‌خۆشییه‌کی تری دڵ و ده‌مار و گورچیله‌ بوونه‌وه‌. هه‌روه‌ها نه‌خۆشیی ده‌روونی و گرفتی مێشک. دیاره ئه‌مه‌یان‌ زیاتر له‌ ترسی نه‌خۆشبوون به‌ تیشک که‌وته‌وه‌. هه‌روه‌ها به‌ هۆی تێکچوونی پێوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌و شار و گونده‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی لێ ده‌ژیان. ئه‌وه‌ی که‌ خه‌ڵک به‌ هۆی جێگۆڕکێ له‌ که‌س و کار و دۆستانی دوور که‌وته‌وه‌ و پێوه‌ندییه‌کانی له‌ده‌ست دا. 

له‌ گوێن پسپۆڕان، نیگه‌رانی له‌ به‌رکه‌وتنی تیشک، زیاتر له‌ خودی تیشکه‌که‌ش زیان ده‌خوڵقێنێ. له‌یف موبه‌ری له‌ ده‌زگای حوکوومه‌تیی پاراستن له‌ تیشک (Strålskyddsmyndigheten) یه‌کێ له‌م پسپۆڕانه‌یه‌. ئه‌و ده‌ڵێ توێژینه‌وه‌کانی ئه‌نجامدراو له‌ سێ وڵات که‌ زیاترین ڕێژه‌ و ئاستی زیان به‌ تیشکیان هه‌بووه‌ نیشان ده‌دا که‌ سێسه‌د هه‌زار که‌س لێبڕاو کران که‌ جێگۆڕکێ بکه‌ن. له‌م ناوه‌دا گه‌لێ که‌س ته‌نیا چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که‌ نه‌خۆش که‌وێ. هه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌خۆشێ کردن و نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوکێ و گرفتی ڕووحی بۆ خۆیان و که‌سانی دیکه‌ش چێ کرد. 

هه‌موو ڕۆژێ له‌ ناوچه‌ی فووکوشیمای ژاپۆن تاقیکاری له‌سه‌ر ئه‌ندازه‌ی تیشک ده‌کرێ و له‌ ئه‌نجامدا ئه‌و هه‌رێمانه‌ی ده‌بێ چۆڵ بکرێن هه‌راوتر ده‌بنه‌وه‌. هێشتا توێژه‌ران ناتوانن به‌ ڕوونی باس له‌وه‌ بکه‌ن که‌ کاریگه‌ریی ئه‌و تیشکانه‌ به‌وردی چ ده‌بن و نابن، ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێ که‌ له‌ هه‌ر حاڵدا زیانی خۆیان ده‌نێنه‌وه‌.‌ 

له‌یف موبه‌ری ده‌ڵێ له‌ درێژخایه‌ندا ده‌بێ وێنه‌یه‌کی باشترمان هه‌بێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌بوونی فلزی سێزیۆم له‌ سه‌ر عه‌رز چه‌نده‌. ئه‌مه‌یانه‌ ده‌ریده‌خا که‌ چۆن بڕیار له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری نیازی پاککردنه‌وه‌، جێگۆڕکێی به‌ناچار و ماوه‌ی مانه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کان بده‌ین. وه‌ڵامه‌که‌ی کاتێکی زۆر ده‌با تا ده‌که‌وێته‌ ده‌ستمان. ده‌یان ساڵیش ده‌خایێنێ!

  

کاره‌ساتی 25 ساڵ له‌وه‌پێشی ته‌قینه‌وه‌ی ریاکتۆری ناوکیی چێرنۆبیل له‌ سه‌ر خاوه‌نانی بزنه‌کێوی له ‌سویدیشدا کاریگه‌رییه‌کی زۆری دانا. هه‌روه‌ها پاره‌یه‌کی زۆریشی به‌ باجده‌رانی سویدی دانا. بۆ نموونه‌ ساڵی ڕابردوو ده‌وڵه‌تی سوید 6,5  میلیۆن کرۆنی له‌ پاره‌ی باجی خه‌ڵک، له‌ سه‌ر ناوی قه‌ره‌بوو دایه‌وه‌ به‌ خاوه‌نانی بزنه‌کێوی له‌ ڕه‌وتی کاره‌ساته‌که‌ی چێرنۆبیلدا. له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1986ه‌وه‌ تا ئێستا 612 میلیۆن کرۆن پاره‌ی قه‌ره‌بوو دراوه‌ته‌وه‌ که‌واتا هه‌ر سویدییه‌ و 65 کرۆنی له‌م پێناوه‌دا پاره‌ داوه‌.

له‌ یه‌که‌م ساڵی كاره‌ساته‌که‌دا نزیکه‌ی هه‌شتا له‌سه‌دی بزنه‌ کێوییه‌کان کوژران و چاڵ کران.  ئوللێ لارشۆن که‌ له‌ گوندی سامه‌ی رانس له‌ باکووری سوید، بزنه‌ کێوی به‌خێو ده‌کا ئه‌م کاته‌ی دێته‌وه‌ بیر و ده‌ڵێ: هه‌ر ئه‌وه‌ی بزنه‌ کێوییه‌‌کان ده‌رمانی شینیان پێدا ده‌کرا بۆ ئه‌وه‌ی گیانیان بگر‌ن، دیمه‌نێکی زۆر دڵته‌زێنی پێک دێنا. دواتریش ئه‌وه‌ی ده‌کوژران و فڕێ ده‌دران. گۆشتی بزنه‌کێوی هیچ بایه‌خێکی نه‌مابوو. ته‌واو بێکه‌ڵک بوو!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".