Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دوا ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی داهاتنامه‌ی ساڵانه‌ نزیک بۆته‌وه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 27 april 2011 kl 14.55
به‌لقیس سالم ، ڕاگه‌یاندنی داهاتنامه‌ی ساڵانه‌
(12 min)
foto:scanpix

دووی مای واتا مانگی داهاتوو دوا ڕۆژی ناردنی داهاتی ساڵی 2010 یه‌ (skattedeklaration) گه‌ر که‌سێک کڕین و فرۆشتنی بۆ نموونه‌ خانووی له‌ ماوه‌ی ساڵی 2010 دا نه‌بووبێت ئه‌وا پڕکردنه‌وه‌ی فۆرمی داهاته‌که‌ی ئاسانه‌ و جگه‌ له‌ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ دروستی زانیارییه‌کانی نێو فۆرمه‌که‌دا ڕه‌نگه‌ پێویست به‌ ڕاگه‌یاندنی ئه‌و مه‌سروفاتانه‌ بکرێت که‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا کردوونی که‌ له‌ فۆرمه‌که‌دا پێی ده‌وترێت (avdrag). به‌ڵام کامه‌ مه‌سروفات ئاڤدراگه‌ و چۆن بزانرێت ئه‌وه‌ی که‌ له‌ فۆرمه‌که‌دا هاتووه‌ دروسته‌. ئه‌ی ئه‌گه‌ر له‌ کاتی خۆیدا داهاتنامه‌که‌ ڕانه‌گه‌یه‌نرێت چی ڕوو ده‌دات، بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ په‌یوه‌ندیمان کرد به‌ کارمه‌ندی به‌شی داهاتنامه‌ و به‌شی ئامار له‌ ده‌ستگه‌ی باج له‌ شاری لینشیۆپینگ به‌لقیس سالم .

نزیکه‌ی دوو ملیۆن هاوڵاتی هه‌فته‌یه‌ک پێش ئێستا به‌شێوه‌ی ئه‌له‌کترۆنی واتا له‌ ڕێی ته‌له‌فۆن و ئینته‌رنێته‌وه‌ داهاتنامه‌کانیان ڕاگه‌یاندووه‌. ده‌ستگه‌ی باجیش به‌هیوای ئه‌وه‌ن که‌ نزیکه‌ی 5 ملیۆن که‌س له‌ ڕێی ته‌له‌فۆنی ئاسایی و ناردنی ئێسئێم ئێس به‌ مۆبیل ته‌له‌فۆن هه‌روه‌ها له‌ڕێی ئینته‌رنێت و ئایفۆنه‌وه‌ داهاتنامه‌که‌یان ڕابگه‌یه‌نن. به‌ ئه‌له‌کترۆنی کردنی داهاتنامه‌ نه‌ک ته‌نها بۆ کارئاسانی و زووتر ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کانیان و زووتر ناردنه‌وه‌ی پاره‌ی هاوڵاتیانه‌ به‌ڵکه‌ بۆ پاراستنیشه‌ له‌ ژینگه‌ و که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌کانیشه‌. ئاخر هه‌ر ئه‌مساڵ بۆ ناردنی 7 ملیۆن و نیو فۆرمی داهاتنامه‌ له‌ شێوه‌ی کاغه‌ز زیاد له‌ هه‌شت هه‌زار دره‌خت به‌کارهێنراوه‌.

جگه‌ له‌ خه‌می ژینگه‌ پرسێکی تر له‌ فۆرمی داهاتنامه‌دا که‌ هه‌ندێکی توشی نیگه‌رانی ده‌کات پرسی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و خه‌رجییانه‌یه‌ که‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا کراون و هاوڵاتی داوایان ده‌کاته‌وه‌. بۆ نموونه‌ پاره‌ی چاکردنه‌وه‌ی خانووبه‌ره‌ و خزمه‌تگوزارییه‌کانی تایبه‌ت به‌ ماڵداری (rut och rot avdrag) ، هه‌روه‌ها خه‌رجی سه‌فه‌ر که به‌لقیس سالم ڕوونی ده‌کاته‌وه‌.

 جگه‌ له‌مه‌ هه‌ندێک دوای ناردنی فۆرمی داهاتتنامه‌ یاخود ڕاگه‌یاندنی به‌ ڕێی ئه‌له‌کترۆنی بۆیان ده‌ر ده‌که‌وێ که‌ هه‌ندێک زانیارییان به‌ هه‌ڵه‌ تۆمار کردووه‌ یاخود هه‌ندێک خه‌رجی ئه‌و ساڵه‌یان ڕانه‌گه‌یاندووه‌، ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌ زۆر ئاسانه‌ و گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کیشت بۆ نموونه‌ له‌ ڕاگه‌یاندنی داهاتنامه‌ی ساڵی پێشتریشدا بوبێت ماوه‌ی پێنج ساڵت هه‌یه‌ بۆ ڕاستکردنه‌وه‌یان.

ڕه‌نگه‌ زۆرمان له‌گه‌ڵ هاتنی نامه‌ی داهاتتی ساڵانه‌دا ئه‌و پرسیاره‌مان لا دروست بێت که‌ بۆ نموونه‌ بۆ ئه‌مساڵ پاره‌ی باجم له‌ ساڵی ڕابوردوو زیاتر یان که‌متر بۆ هاتۆته‌وه‌ یاخود بۆ ده‌بێت باج بگه‌ڕێنمه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌ت، ئه‌و حساباته‌ چۆن ده‌کرێت. به‌لقیس سالم ڕوونی ده‌کاته‌وه‌.

که‌واته‌ گه‌ر باجت زۆرتر له‌ ئاستی دیاریکراو له‌ ماوه‌ی ساڵێکدا دابێت له‌ داهاتنامه‌که‌دا پاره‌ت بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ گه‌ر به‌ڕێی ئه‌له‌کترۆنیش داهاتنامه‌که‌ت ڕابگه‌ینیت ئه‌وا له‌ سه‌ره‌تای مانگی شه‌شدا واتا یونی پاره‌که‌ت بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. به‌ڵام ئه‌م حسابات و ڕاگه‌یاندنی داهاته‌ ساڵانه‌ بێ کێشه‌ ناچنه‌ پێش و له‌و هه‌ڵه‌ باوانه‌ی که‌ ڕوو ده‌ده‌ن تێنه‌گه‌شتنه‌ له‌ یاساکانی باج و ڕاگه‌یاندنی مه‌سروفات، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ هه‌وڵی ساخته‌کاریش هه‌بن که‌ بلقیس سالم هه‌ر به‌ هه‌ڵه‌ تێگه‌شتن له‌ یاسا ناویان ده‌بات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".