Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دۆزینه‌وه‌یه‌کی سویدی ده‌توانێ به‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی هیڤ بگرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 29 april 2011 kl 12.47
که‌شفێکی سویدی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی هیڤ
(5:05 min)
wêne:David Longstreath/Scanpix ... نه‌خۆشێکی هیڤ له‌ تایله‌ند

ته‌کنیکێکی نوێی سویدی بۆ دۆزینه‌وه‌ی هیڤ، ده‌توانێ به‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ بگرێ. توێژه‌رانی سوید که‌ره‌سته‌کی زۆر هه‌ستیاری ئه‌ندازه‌گریان چێ کردووه‌ که‌ ته‌نیا له‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌دا ده‌توانێ په‌ی به‌ گیرۆده‌بوون یا نه‌بوونی که‌سێک به‌ نه‌خۆشیی هیڤ به‌رێ. له‌ حاڵێکدا که‌ ئێستا ده‌بێ به‌ مانگان چاوه‌ڕێ بی تا وه‌ڵامی تاقیکاری له‌مباره‌وه‌ وه‌رده‌گریت.

مارتین هێدستروێم، دوکتۆری ته‌کنیکی پزیشکی له‌ فێرگه‌ی به‌رزی ته‌کنیکی لوند و یه‌کێ له‌ سازکه‌رانی ئه‌م که‌ره‌سته‌یه‌ باس له‌ گرنگیی زووپه‌یداکردنی نه‌خۆشییه‌که‌ له‌ له‌شدا ده‌کا و بۆ نموونه‌ بڵاونه‌بوونه‌وه‌ یا که‌متربڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌که‌ و چاره‌سه‌ریی خێراتری به‌ چه‌ند خاڵی هه‌ره‌ پۆزیتیڤی ئه‌م که‌شفه‌ ته‌‌کنیکییه‌ داده‌نێ.

  

سازکردنی ئه‌م که‌ره‌سته‌یه‌ که‌ زۆریش بچووکه‌ و له‌ قوتوو که‌وشێکدا جێی ده‌بێته‌وه‌، نزیکه‌ی 20 ساڵی خایاندووه‌. تایبه‌تیی که‌ره‌سته‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ته‌نانه‌ت ده‌توانێ ڕێژه‌ی یه‌کجار که‌می ژار، ڤایروس یا ماده‌ی تری ئاوه‌کی له‌ له‌شدا ئه‌ندازه‌ بگرێ.

که‌ره‌سته‌ی باسکراو سه‌رنجی شیرکه‌تی گه‌وره‌ی ده‌رمانسازیی ئێف.دی.ئه‌ی له‌ ئه‌مریکای ڕاکیشاوه‌ و بڕیاره‌ له‌ ‌پایزی ئه‌مساڵدا پاش تاقیکردنه‌وه‌‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی، باس له‌ به‌رهه‌مهێنانی جیهانیی بکرێ.

مارتین هێدستروێم ده‌ڵێ که‌ره‌سته‌که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر ساده‌ و خێرا و هه‌رزان بۆ پشکنینی ئاوی چاڵاویش به‌کار دێ بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێ که‌ ئاخۆ ژاری تێدایه‌ یان خاوێنه‌ و بۆ خواردنه‌وه‌ ده‌شێ. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی که‌سێک تووشی نه‌خۆشیی هیڤ بووه‌ یان نا؟ ئه‌م دوو تایبه‌تمه‌ندییه‌ش وای لێ ده‌کا که‌ که‌ره‌سته‌که‌ بۆ به‌کارهێنرانی له‌ وڵاتانی جیهانی سێهه‌مدا زۆر گونجاو بێ.

به‌ڵام نه‌خۆشیی هیڤ چییه‌ که‌ ئه‌م دۆزینه‌وه‌ سویدییه‌ ده‌توانێ ده‌ورێکی وه‌ها گرنگ له‌ بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی له‌ دنیادا بگێڕێ. دوکتۆر ئالان فتووحی بۆمان روون ده‌کاته‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".