Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سه‌رمایه‌گوزاریی کارگه‌کانی سوید له‌ گه‌شه‌دایه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 29 april 2011 kl 13.37

کاسه‌ی گه‌وره‌کۆمپانیاکانی سوید له‌ماوه‌ی چاره‌کی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا هێنده‌ ئاوه‌دانه‌ که‌ ئاماژه‌یه‌ به‌ بوژانه‌وه‌ و گه‌شه‌ی ئابووری جیهانی له‌ دوای قه‌یرانه‌ ئابوورییه‌که‌وه‌. له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی قازنجی کۆمپانیاکان و بوژاندنه‌وه‌ی ئابوورییه‌وه‌ به‌گشتی چاوه‌ڕێ ده‌کرێت داوای به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی موچه‌ بکرێت که‌ گه‌ر ئه‌مه‌ بکرێت ئه‌وا بانکی ناوه‌ندی هه‌ڕه‌شه‌ی زیادکردنی ئاستی سوود ده‌کات.

پێش چونه‌ نیو باسی به‌رزبوونه‌وه‌ی سوود مارتین یوری له‌ بانکی نوردیاوه‌ باس له‌ هۆکاره‌کانی ئه‌م گه‌شه‌ ئابوورییه‌ له‌ سوید و جیهاندا ده‌کات.

-         هۆکارێکی ئه‌م گه‌شه‌ ئابوورییه‌ بوژانه‌وه‌ی دۆخی بازاڕی سه‌رمایه‌گوزارییه مارتین یوری له‌ بانکی نوردیاوه‌ ده‌ڵێت له‌ماوه‌ی قه‌یرانه‌ ئابورییه‌که‌دا  له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا وه‌ک چین و یابان هه‌روه‌ها ئه‌ورووپا و له‌ سویدیش سڵیان له‌ سه‌رمایه‌گوزاریئه‌کرده‌وه‌ به‌ڵام ئێستا دیسانه‌وه‌ باری بازاڕ دڵنیا بۆته‌وه‌ و بوژانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری زۆربه‌ی کارگه‌ و کۆمپانیاکانی هێناوه‌ته‌وه‌ جوڵه‌.

هۆکارێکی تر ئه‌وه‌یه‌ که‌ جیهان و به‌تایبه‌ت وڵاتانی ئاسیا له‌ گه‌شه‌دان  به‌شێوه‌یه‌ک که‌ داوا له‌سه‌ر به‌رهه‌می کارگه‌کان له‌ زیادبوونه‌دایه‌، ئه‌مه‌ش له‌ قازانجی کارگه‌کانی سویده‌ بۆ نموونه‌ ڤۆلڤۆ و ئێس کۆ ئێف که‌ له‌ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ نموونه‌ له‌ بواری ته‌کنیک و نوژه‌نکردنه‌وه‌ هه‌روه‌ها خوێندن له‌ ئاستی جیهاندا له‌ پێشه‌نگدایه‌. 

به‌راورد به‌ چاره‌کی یه‌که‌می ساڵی ڕابوردوو قازانجی کارگه‌ی به‌رهه‌م‌هێنانی ئوتومبێل ڤۆلڤۆ له‌ چاره‌کی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا به‌ له‌سه‌دا 140 زیادی کردووه‌، ئێریکسۆن به‌ له‌سه‌دا 200. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی کۆمپانیاکانی نارده‌ به‌ شیوه‌یه‌کی به‌رچاو بوژاونه‌ته‌وه‌.

ئه‌م بوژانه‌وه‌یه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ یابان که‌وته‌ به‌رده‌م کاره‌ساتی ته‌قینه‌وه‌ی بنکه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی وزهی ئه‌تۆمی‌ به‌هۆی تسونامییه‌که‌وه‌ که‌ چاوه‌ڕی ده‌کرا کاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر بازاڕی ئابووری له‌ ئاستی جیهاندا بنێته‌وه‌. به‌ڵام تائێستا ده‌رئه‌نجامی خراپیان له‌سه‌ر بازاڕ ده‌رنه‌که‌تووه‌ هه‌رچه‌نده‌ کارگه‌کانی به‌رهه‌مهێنانای ئوتومبیڵ له‌ یابان خۆیدا کێشه‌ی گه‌وره‌یان بۆ هاتۆته‌ پێش.

 -         ده‌کرێت به‌ر له‌ کاریگه‌ری خراپی ڕووداوه‌کانی یابان بگیرێت. مارتین یوری ده‌ڵیت زۆربه‌ی کارگه‌ و کۆمپانیاکانیش له‌ ئاماده‌باشیابوون و کارڕایی پێویست گیراونه‌ته‌ به‌ر، به‌ڵام ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ زره‌ره‌ و کاریگه‌رییان نه‌بووبێت به‌ڵام هێنده‌ به‌رفروان و مه‌ترسیدار نین وه‌ک ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێ ده‌کرا. 

که‌واته‌ له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی قازانج و بوژانه‌وه‌ی بازاڕدا کارگه‌ و کۆمپانیاکانی نارده‌ی سویدیش له‌ گه‌شه‌دان، له‌ نێو ئه‌م گه‌شه‌ و بوژانه‌وه‌ ئابوورییه‌وه‌ چاوه‌ڕێ ده‌کرێت له‌ پاییزی داهاتوودا که‌ نۆبه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی گرێبه‌ستێکی نوێیه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئاستی موچه‌، داوای به‌رزکردنه‌وه‌ی موچه‌ بکرێت.

- بێگومان چاوه‌ڕی ده‌کرێت داوای به‌رزکردنه‌وه‌ی موچه‌ بکرێت، مارتین یوری ده‌ڵێت ئاخر موچه‌خۆران به‌تایبه‌ت له‌ کای قه‌یرانه‌ ئابوریه‌که‌دا و چه‌ند سالێکه‌ باریان له‌ هه‌مووان خراپتر بووه‌ ئه‌مه‌ له‌کاتێکدا خاوه‌ن سه‌رمایه‌ و کۆمپانیاکانی بۆرسه‌ گیرفانیان تا دێت ئاوه‌دانتر ده‌بۆوه‌، هه‌ر بۆیه‌ کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ مه‌چه‌خۆران کاسه‌یان پڕبێت و قه‌ره‌بووی هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه‌یان بدرێته‌وه‌ که‌ نرخی شتو مه‌ک تێیدا به‌رزکرابۆه‌وه‌.  

مژده‌ی بوژانه‌وه‌ی بازاڕ و زیادکردنی موچه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی بانکی ناوه‌ندی له‌سه‌ره‌ که‌ گه‌ربێت و ئه‌مه‌ ڕووبدات واتا ئاستی موچه‌ به‌رزبکرێته‌وه‌ بانکی ناوه‌ندی (Riksbanken) ئاستی سوود به‌رز ده‌کاته‌وه‌.

- به‌ڵێ ئه‌مه‌ ڕاسته‌ مارتین یوری له‌ بانکی نوردیاوه‌ ده‌ڵێت بانکی ناوه‌ندی ئه‌جێندا و گوتاری تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌ و هه‌رگیز له‌ داوا و پرنسیپه‌کانی خۆیان ناگه‌ڕێن به‌ڵآم ئه‌وه‌ی که‌ ده‌توانێت به‌لانسه‌که‌ ڕابگرێت بازاڕی کاره‌ که‌ له‌سه‌ر بارێکی ئابووری په‌سه‌ند  ڕێک بکه‌ون.  

بوژانه‌وه‌ و گه‌شه‌ی ئابووری ته‌نها کارگه‌پێشه‌سازییه‌کانی نه‌گرتۆته‌وه‌ به‌ڵکه‌ بانکه‌کانیش بازاڕیان له‌باره‌ و بانکه‌کانی وه‌ک نوردیا، سوێبانک و هانده‌لسبانکه‌ن ته‌نها له‌ماوه‌ی چآره‌کی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا سه‌رجه‌م 18 ملیارد کرۆن قازانجیان بووه‌، به‌ زیادکردنی ئاستی سوود بانکه‌کان توانیویانه‌ ئابووریان ڕابگرن تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که‌ قازانجیان ڕه‌خنه‌ی ناوته‌وه‌ به‌تایبه‌ت که‌ له‌ کاتی قه‌یرابه‌ ئابوورییه‌که‌یا ئاشکرا بوو که‌ قازانجیان له‌ زۆر زیاتر بوو. به‌ڵآم مارتین یوری له‌ به‌شی پشک له‌ بانکی نوردیا وای نابینێت.

- نه‌خێر من پێم وانییه‌ قازانجی بانکه‌کان له‌ ئاستی ئاسایی زیاتر بێت، بانکه‌کان له‌ حاڵی حازردا و له‌ ئاستی جیهاندا له‌ هه‌لومه‌رجێکی یه‌کجار سه‌ختدان، بۆ نموونه‌ مه‌رجی هه‌بوونی سه‌رمایه‌ که‌ بتوانرێت به‌ره‌وڕووی قه‌یرانه‌کانی داهاتوو ببنه‌وه‌، واتا تا بتوانن به‌ره‌وڕووی قه‌یرانه‌کان ببنه‌وه‌ کاسه‌پڕی مه‌رجه‌ له‌سه‌ر بانکه‌کان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".