Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

تاقیکردنه‌وه‌ گشتییه‌کان ناعه‌داله‌تی تێدایه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 4 maj 2011 kl 15.47
foto: scanpix

ئه‌مڕۆ فێرخوازانی فێرگا ئاماده‌ییه‌کان تاقیکردنه‌وه‌ی گشتی (nationellt prov) له‌ زمانی ئینگلیزیدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌نجامی ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌ به‌شێکی گرنگه‌ له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی ئاماده‌یی و داهاتووی فێرخوازان، به‌ڵام هه‌ر فێرگایه‌ک به‌ پێی لێکدانه‌وه‌ی خۆی بۆ ڕێنماییه‌کانی ده‌ستگه‌ی کاروباری فێرگاکان (skolverket) ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ نموونه‌ له‌کاتی ئه‌نجامدانی تاقیکردنه‌وه‌کاندا ڕێگه‌دان به‌ به‌کارهێنانی ئامرازی یارمه‌تی وه‌ک کۆمپیوته‌ر به‌پێی فێرگاکان ده‌گۆڕێت و ته‌نانه‌ت بوار بۆ ساخته‌کاریش ده‌کرێته‌وه‌.

سوفی و موا  دوو فێرخوازن له‌ ستۆکهۆلم باس له‌ ئه‌زموونی خۆیان ده‌که‌ن که‌ هاوڕێکانیان چۆن مۆبیل ته‌له‌فۆن و ئایفۆنیان له‌ کاتی تاقیکردنه‌وه‌کاندا به‌کارهێناوه‌ بۆ نموونه‌ له‌ ڕێی گوگله‌وه‌ له‌ مانای وشه‌ و وه‌ڵامی پرسیاره‌کانیان گه‌ڕاون.

 مامۆستا و فێرگاکان بۆ ڕێ به‌ به‌کارهێنانی موبیلته‌له‌فۆن ده‌ده‌ن له‌ کاتێکدا ده‌زانرێت که‌ ئامێریكی له‌بارن بۆ ساخته‌کاری.

- هه‌میشه‌ بواری ساخته‌کاری هه‌یه‌ به‌ شێوه‌ی جیاواز به‌ڵام به‌پێی ڕێساکان نابێت ئه‌و جۆره‌ ئامێرانه‌ له‌کاتی تاقیکردنه‌وه‌دا به‌ فێرخواز ببینرێت و ده‌بێت هه‌میشه‌ مامۆستایه‌ک یاخود که‌سێکی چاودێر له‌ هۆڵی تاقیکردنه‌وه‌کاندا هه‌بێت ئه‌مه‌ قسه‌ی یه‌کێک له‌ مامۆستایانی ئاماده‌ییه‌ له‌ ستۆکهۆلم که‌ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مڕۆماندا فێرخواز مافی خۆیه‌تی وه‌ک هه‌ر که‌سێکی تر که‌ مۆبیلته‌له‌فۆنیان پێ بێت به‌ڵام ڕوونه‌ که‌ نابێت بۆ نموونه‌ له‌کاتی تاقیکردنه‌وه‌دا به‌کاربهێنریت.

هه‌روه‌ها تا چ ڕاده‌یه‌ک مامۆستا فێرخوازانی له‌ پێش تاقیکردنه‌وه‌ گشتییه‌کاندا ئاماده‌ بکات و چ جۆره‌ ڕێگه‌یه‌ک بگرنه‌ به‌ر، ڕێسایه‌کی تایبه‌تی نییه‌، هه‌روه‌ها هه‌ندێک فێرگا ڕێ به‌ به‌کارهێنانی کۆمپیوته‌ر له‌ کاتی تاقیکردنه‌وه‌کاندا ده‌ده‌ن.

 -         ئه‌و پۆله‌ی که‌ من به‌رپرس بووم لێی ئه‌نجامێکی یه‌کجار خراپیان هێنا له‌ تاقیکردنه‌وه‌ گشتییه‌کاندا، به‌ڵام دوای ساڵێک دوو پۆلی نۆم هه‌بوو پێش ئه‌نجامدانی تاقیکردنه‌وه‌کان هه‌وڵێکی زۆرم له‌گه‌ڵدان له‌ ڕێی به‌کارهێنانی نموونه‌ی پرسیاره‌کانی تاقیکردنه‌وه‌ی ‌ساڵانی پێشوو خۆیان ئاماده‌ بکه‌ن ده‌رئه‌نجام هه‌ردوو پۆله‌که‌م ئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه‌کانیان یه‌کجار باش بوو.

ئه‌م بارودۆخه‌ ڕه‌خنه‌ی ناوه‌ته‌وه‌ و یوناس ڤلاچۆس لێکۆڵه‌وه‌ر له‌ پرسی نمره‌ی به‌رز و به‌ڵگه‌نامه‌ ده‌ڵێت فێرگا ئاماده‌ییه‌کان له‌ کێبه‌ڕکێدان بۆ ڕاکێشانی ژماره‌یه‌کی زۆرتری فێرخوازان بۆ ڕاگرتنی بودجه‌که‌یان ئه‌مه‌ش له‌ ڕێی به‌خشینه‌وه‌ی نمره‌ی به‌رزه‌وه‌ و به‌کارهێنانی ڕێگای جیاواز بۆ ده‌رچوونی فێرخوازانیان له‌ تاقیکردنه‌وه‌ گشتییه‌کاندا. سیۆرێن هۆلدار مامۆستای ئاماده‌ییه‌ له‌ ئه‌زموونی خۆی له‌و بواره‌دا ده‌دوێت.

-         چیتر به‌ڕێوه‌به‌ری فێرگاکان نوێنه‌ری ده‌وڵه‌ت نین به‌ڵکه‌ کاریان وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌ستگه‌یه‌کیان لێ هاتووه‌ که‌ که‌وتۆته‌ به‌ر ئه‌رکی مانه‌وه‌ و ڕاگرتنی ده‌ستگه‌که‌ له‌ نێو ئه‌و کێبه‌ڕکێ تونده‌ی له‌ نێو فێرگا ئاماده‌ییه‌کاندا هه‌یه‌. هه‌ر بۆیه‌ ده‌س‌تگه‌ به‌رپرسه‌ ده‌وڵه‌تییه‌کان ناتوانن له‌ دیاریکردنی شێوازی نمره‌دانان و به‌ڵگه‌ی فێرگا ئاماده‌ییه‌کاندا به‌شدار بن.

 به‌و پێیه‌ هه‌ر فێرگایه‌کی ئاماده‌یی هه‌وڵ بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی نمره‌ی فێرخوازانی ده‌دات تا که‌ بازاڕی کێبه‌ڕکێدا بمێننه‌وه‌ و بۆ دابین کردنی ئه‌و بودجه‌یه‌ی کۆمۆن و ده‌وڵه‌ت بۆیان دیاری ده‌کات.

پرسیاره‌کانی تاقیکردنه‌وه‌ی گشتی (nationellt prov) پێش هه‌فته‌یه‌ک له‌ئه‌نجامدانی ده‌درێته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری فێرگاکان که‌ ده‌بێت تا کاتی تاقیکردنه‌وه‌کان هیچ که‌س نه‌یانبینێت، به‌ڵام ڕوویداوه‌ که مامۆستا پرسیاره‌کانی تاقیکردنه‌وه‌ی گشتی بۆ فێرخوازان ئاشکرا کردووه‌. ێنس ڤێنگمان فێرخوازه‌ و باس له‌ نموونه‌یه‌ک ده‌کات له‌ کاتی تاقیکردنه‌وه‌ی گشتی فێزیادا که‌ مامۆستاکه‌یان  پرسیاره‌کانی به‌چه‌ند ڕۆژێک پێش تاقیکردنه‌وه‌ پێ ڕاگه‌یاند بوو.  

ڤێنگمان ده‌ڵێت ده‌رئه‌نجامی ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌یه‌ زۆرباش بوو منیش زۆرباشه‌م وه‌رگرت.

 بۆچی تا ئێستا ڕێساکانی تایبه‌ت به‌ تاقیکردنه‌وه‌ گشتییه‌کان دیاری نه‌کراوه‌ و چۆن ڕێ دراوه‌ فێرگاکان به‌ خواستی خۆیان مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و تاقیکردنه‌وانه‌دا بکه‌ن،  کارین هێکتۆر ستارێ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی تاقیکردنه‌وه‌کان له‌ ده‌ستگه‌ی کاروباری فێرگاکان ده‌ڵێت ڕێنماییه‌کان له‌لایه‌ن ئێمه‌ ڕوونن و پێوست به‌ روونکردنه‌وه‌ی زیاتر ناکه‌ن.

 - هه‌ر فێرگایه‌ک به‌پێێ لێکدانه‌وه‌ی خۆیان بۆ ڕێنماییه‌کانی ده‌ستگه‌ی فێرگاکان تاقیکردنه‌وه‌ی گشتی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئێمه‌ش وه‌ک ده‌ستگه‌ی کاروباری فێرگاکان بواری ئه‌وه‌مان نییه‌ ئاگامان له‌ هه‌موو فێرگاکان و شێوازی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ تاقیکردنه‌وه‌گشتییه‌کان هه‌بێت و ئێمه‌ متمانه‌مان به‌ فێرگاکان هه‌یه‌ که‌ به‌پێێ ڕێنماییه‌کانی ئێمه‌ تاقیکردنه‌وه‌کان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".