Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

فه‌ڕه‌نسا: سنووره‌کان به‌ ڕووی کۆچهێناندا داخه‌ن

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 5 maj 2011 kl 15.08

له‌ ئه‌نجامی سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی وڵاتانی باکوری ئه‌فه‌ریقا ژماره‌ی کۆچهێنان به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌ورووپا زیادی کردووه‌ له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ فه‌ڕه‌نسا داوا له‌ وڵاتانی ڕێککه‌وتننامه‌ی شێنگه‌ن (schengen) که‌ ئه‌ندامی یه‌کییه‌تی ئه‌ورووپاشن ده‌کات که‌ ڕێسای تایبه‌ت به‌ کۆچ و سنووره‌کان توند بکرێته‌وه‌. به‌ڵام ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی یه‌کییه‌تی ئه‌و‌رووپا سیسیلیا ماملمستریۆم ڕه‌نخه‌ له‌م پیشنیازه‌ ده‌گرێت نیگه‌رانی به‌هێزبوونی هێزه‌ پۆپولیسته‌کانی ئه‌ورووپایه‌.

- نه‌خێر به‌هیچ جۆرێک نابێت گوێ له‌ پێشنیازی تاکه‌ وڵاتێک بگیرێت یاخود له‌ ڕووداوێکه‌وه‌ ڕێساکانی کۆچ بگۆڕدرێت. ئه‌ندامی کۆمیسیۆن له‌ یه‌کییه‌تی ئه‌ورووپا  سیسیلیا مالمستریۆم ده‌ڵێت ده‌بێت ئه‌و یه‌کییه‌تی و ڕێککه‌وتنه‌ بێوێنه‌یه‌ی له‌ نێو وڵاتانی ڕێکه‌وتننامه‌ی شێنگه‌ندا هه‌یه‌ بپارێزین و سیاستێکی کۆچی هاوبه‌شمان هه‌بێت. 

ئه‌م قسانه‌ی سیسیلیا مالمستریۆم له‌ کاتێکدایه‌ که‌ وڵاتانی شێنگه‌ن باسیان له‌ هێنانه‌ کایه‌ی ڕێسابه‌ندییه‌که‌ ڕێ به‌ توندکردنه‌وه‌ی سنوره‌کان له‌ هه‌ندێک بارودۆخی تایبه‌تدا بدات. له‌سه‌ر ئه‌مه‌یان سێسیلیا مالمستریۆم ده‌ڵێت ڕێسای بارودۆخی تایبه‌ت بۆ مه‌به‌ستی تر هاتۆته‌ کایه‌ و داڕشتنه‌که‌ی ناڕوونه‌.

- له‌ حاڵی حازردا داڕشتنی ڕێسای توندکردنه‌وه‌ی سنووره‌کان له‌بارودۆخی تایبه‌تدا زۆر ڕوون نییه‌ به‌ڵام بۆ نموونه‌ له‌ کاتی چالاکییه‌ وه‌رزشییه‌کاندا بۆ به‌رگرتن له‌ تێکده‌ران (huliganer) ئه‌و یاسایه‌ به‌کارده‌هێنرێت، مالمسترێۆم ده‌ڵێت ئه‌و ڕێسایه‌ ده‌بێت ڕوونتر دابڕێژرێته‌وه‌ و سنووره‌کانی دیاری بکرێت، هه‌روه‌ها کات و چۆنییه‌تی به‌کارهێنانی بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر فشارێکی نائاسایی به‌هه‌ر هۆیه‌که‌وه‌ له‌سه‌ر وڵاتێک بێت ڕوون بکرێته‌وه‌.

وڵاتانی ڕێککه‌وتنامه‌ی شێنگه‌ن که‌ بۆ نموونه‌ بریتییه‌ له‌ نه‌هێشتنی سنووری نێوان وڵاتانی یه‌کییه‌تی ئه‌ورووپا و به‌و پێیه‌ مافی هاتوچۆی هاوڵاتییانی ئه‌و وڵاتانه‌ به‌ سه‌ربه‌ستی و بێ لێپرسینه‌وه‌. به‌ڵام  دوێنێ کۆمسیۆنی یه‌کییه‌تی ئه‌ورووپا پێشنیازێکیان کرد که‌ تێیدا داوا ی خستنه‌کاری ڕێسای داخستنی سنووره‌کان له‌کاتی بارودۆخی تایبه‌تدا ده‌که‌ن. به‌تایبه‌ت فه‌ڕه‌نسا که‌ له‌م دواییه‌دا‌ و به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی وڵاتانی باکووری ئه‌فه‌ریقاوه‌ ژماره‌یه‌کی زۆر کۆچبه‌ران ڕوویان تێ کردووه‌.

- سالار غه‌سمی یه‌کێکه‌ له‌و هاوڵاتییه‌ تونسییانه‌ی که‌ پێش سێ مانگ ڕوویان له‌ فه‌ره‌نسا کردووه‌ و له‌گه‌ڵ سه‌ده‌های تری وه‌ک خۆی له‌ ژێر پرد و له‌نێو خێوه‌تدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ژیانیان له‌سه‌ر یارمه‌تی ڕێکخراوه‌ سه‌ربه‌خۆکان وه‌ستاوه‌.

ئه‌م کۆچهێنانه‌ له‌لایه‌ن پۆلسی فه‌ڕه‌نسییه‌وه‌ به‌ تاوانی کۆچهێنی نایاسایی ده‌ستگیر ده‌کرێن و باش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ناکرێت. و فه‌ره‌نسا سنووره‌کانی خۆی توند کردۆته‌وه‌ و کۆچهێنه‌کان به‌ره‌و ئیتالیا ده‌نێردرێنه‌وه‌.

به‌ پێی ڕێکه‌وتنه‌کان وڵاتانی شێنگه‌ن نابێت سنوره‌کان دابخه‌ن به‌ڵام فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ ئیتالیا ڕێزپه‌ڕییه‌کیان له‌و ڕێسایانه‌دا کردووه‌ و داوا ئه‌که‌ن یه‌کییه‌تی ئه‌ورووپاش ڕێساکان بگۆڕن. سیسیلیا مالمستریۆم کۆمیسیۆن له‌یه‌کیییه‌تی ئه‌ورووپا ده‌ڵێت  بۆ پاراستنی مافی هاتوچۆی سه‌ربه‌ست له‌ ةیو سنووری وڵاتانی ئه‌ورووپیدا ده‌بێت هه‌ندێک کاڕرایی و مێکانیسم بدۆزرێته‌وه‌ که‌ بۆ نموونه‌ به‌ر له‌ وڵاتانی وه‌ک فه‌ره‌نسا و ئیتالیا بگرێت که‌ ڕێساکانی شینگه‌ن بگۆڕن.

ئه‌م نیگه‌رانییه‌ی مالمستریۆم و ڕه‌خنه‌گران له‌پێشنیازی توندکردنه‌وه‌ و داخستنی سنووره‌کان له‌ کاتی پیویستدا ئه‌وه‌یه‌ که‌ پێشنیازێکی وا ده‌کرێت ڕی بۆ هێزه‌ نادیموکراتیی و پۆپولیسته‌کان بکاته‌وه‌.

جێی باسه‌ له یانوه‌رییه‌وه‌ له‌کاتی ڕاپه‌ڕینی تونسه‌وه‌ نزیکه‌ی 25 هه‌زار هاوڵاتی باکوری ئه‌فه‌ریقا به‌ره‌و ئیتالیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا کۆچیان هێناوه‌، له‌ ده‌رئه‌نجامی شه‌ڕ و سه‌رهه‌ڵدانی لیبیاشه‌وه‌ نزیکه‌ی ملێۆن و  نێوێک جێوشوێنی خۆیان جێ هێشتووه‌ و چاوه‌ڕێ ده‌کرێت زۆرینه‌یان به‌ره‌و ئه‌ورووپا بێن.

ئه‌وه‌ش بوترێت که‌ له‌ماوه‌ی ساڵانی دواییدا شه‌پۆلی کۆچ به‌ره‌و ئه‌ورووپا له‌ سێ ئاڕاسته‌وه‌ بووه‌:

له‌ باکوری ئه‌فه‌ریقاوه‌ به‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا و

له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیاوه‌ به‌ڕێی تورکیا و یۆناندا‌

ئینجا له‌ ڕۆژهه‌ڵآته‌وه‌ له‌ ڕێی وڵاتانی ڕوسیا و ئاسیاوه‌.

 هه‌ر وه‌ک ئه‌م سێ ئاڕاسته‌ی کۆچه‌ وڵاتانی یه‌کییه‌تی ئه‌ورووپاش له‌سه‌ر پرسی کۆچ و پێشوازی له‌ کۆچبه‌ران ناکۆن و سێ باڵی جیاوازیان لێ بۆته‌وه‌، لایه‌نێک که‌ ده‌ڵێن سیاسه‌تی کۆچ زۆر تونده‌ و لایه‌نێک که‌ پێیان زۆر لیبرالانه‌یه‌ و سێیه‌میان ڕایه‌کی تێکه‌ڵه‌ له‌و دوو لایه‌نه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".