Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سوید له‌ دیارده‌ی دژایه‌تیکردنی بیانییان ده‌کۆڵێته‌وه

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 6 maj 2011 kl 13.51

ڕاپرسییه‌کان ئاماژه‌ به‌ دژایه‌تی کردنی بیانیان ده‌ده‌ن و دوای سه‌رکه‌وتنی پارتی ناسراو به‌ دژه‌بیانی سڤارییه‌دیموکراته‌رنا حوکوومه‌ت بڕیاری توندکردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دیارده‌ی دژایه‌تیکردنی بیانییان داوه‌. ئه‌مڕۆ لێکۆڵه‌وه‌رێکی تایبه‌ت بۆ ئه‌و  ‌پرسه‌ دیاری کرا و له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا فێرگا وه‌ک بنکه‌یه‌کی گرنگی گۆڕینی هه‌ڵوێستی ڕاسیستانه‌ و به‌هێزکردنی بنه‌ما و به‌هاگه‌لی دیموکراتی له‌ کۆمه‌ڵگه‌دا چاو لێ ده‌کرێت.

- یه‌کێک له‌و شته‌ گرنگانه‌ی که‌ ده‌بێت له‌م حاڵه‌ته‌دا بکرێت کۆکردنه‌وه‌ی هێزه خێرخوازه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هێزی دژه‌ بیانی. وه‌زیری هاوگونجی ئێریک ئه‌وله‌نههاگ ده‌ڵێت ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ده‌کونه‌ به‌ر کاری ڕاسیستانه‌ هه‌ست به‌ په‌ڕاوێزی و گیرۆده‌یی ئه‌که‌ن. ئێمه‌ ئه‌بێت بیسه‌لمێنین که‌ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی کراوه‌ و لێبورده‌مان هه‌یه‌. ئه‌مه‌ش کارێکه‌ که‌ به‌رده‌وام هه‌وڵمان بۆ یاوه‌ و هه‌میشه‌ له‌ مێتود و ڕێگه‌چاره‌ی کاریگه‌رتر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌ی دژابیانی ده‌گه‌ڕێین.

فێرگا به‌ ڕای وه‌زیری هاوگونجی چیگه‌یه‌کی باشه‌ بۆ گۆڕینی ه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵگه‌ به‌رامبه‌ر به‌ بیانیان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێزی دژه‌ بیانی (Främlingsfientlighet) . ئاخر له‌ فێرگاکانه‌وه‌یه‌ بیربۆچونی دیموکراتییانه‌ و پاراستنی  مافه‌کانی مرۆڤ زه‌مینه‌یان بۆ خۆش ده‌کرێت.

هه‌ڵوێستی فێرخوازانی ئاماده‌یی به‌رامبه‌ر به‌ هاوجنسخوازان، هۆمۆسێکسوێلا هه‌ڵوێستێکی باشه‌ به‌ڵآم تا ئێستا موسوڵمانان و جوله‌که‌ له‌ گروپه‌ نه‌خوازراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی سویدن، ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر له‌و ڕاپرسییه‌وه‌ سه‌رنج بده‌ین که‌ فۆروم فێۆر لێڤانده‌ هێستورحا پایزی ئه‌مساڵ ئه‌نجامی دا. به‌ڵام  له‌ پاڵ ئه‌م جۆره‌ لێکۆڵینه‌وانه‌دا سه‌رکه‌وتنی سڤارییه‌دیموکراته‌رنا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا و گرتنی چه‌ند کورسییه‌ک له‌ په‌رله‌مانی سویدیدا نیگه‌رانییه‌که‌ی وه‌زیری هاوگونجی گه‌وره‌تر کردووه‌. ئێریک ئولێن هاگ چه‌ند جارێک ئاماژه‌ی به‌ گرنگی به‌ره‌نگاربوونه‌ویه‌ هه‌ڵوێست و هێزی دژه‌ بیانیان له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی سویدیدا داوه‌، هه‌ر ئه‌مڕۆش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌ بێنگت ڤێسته‌رباری سه‌رۆکی پێشووی ڕێکخراوی خاچی سوور و کۆنه‌ پارتی گه‌ل ئه‌رکی لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌و پرسه‌ پێ سپێردرا.

له‌و پرسانه‌ی که‌ له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ نوێیه‌دا لێ ده‌کۆڵرێته‌وه به‌ پێێ قسه‌کانی بێنگت ڤێسه‌ترباری

‌-  کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ڕاسیستانه‌ و مامه‌ڵه‌ی نادرووست.

- لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆکاره‌کانی هه‌بوونی هه‌ڵوێست و مامه‌ڵه‌ی دژه‌بیانیی

- لێکۆڵینه‌وه‌ له‌و که‌موکورتییانه‌ی که‌ له‌ کارڕاییه‌کاندا دژ به‌ هێزی دژه‌ بیانی هه‌بوون و ئینجا دیاریکردنه‌ی ئه‌و کارو چالاکییانه‌ی که‌ ده‌کرێت به‌ر به‌م جۆره‌ دیارده‌یه‌ بگرێت.

هه‌روه‌ها وێستباری ده‌ڵێت له‌ لێکۆڵینه‌وه‌کاندا پشت به‌ زانیاریی له‌ سوید و له‌ ئاستی جیهاندا ده‌به‌ستین. 

بێنگت وێسته‌رباری که‌ ئه‌رکی لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌ پرسی دژایه‌تیکردنی بیانیان که‌وتۆت ه‌ئه‌ستۆ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ گروپێکی کار  پێک ده‌هێنێت و چاوه‌ڕێده‌کرێت ئه‌نجامی کاره‌کانیان له‌ مانگی ئۆکتبه‌ری ساڵی داهاتوودا ئاشکرا بکرێت.

 ئینجا وه‌زیری هاوگونجی له‌سه‌ر لیستی پارتی گه‌ل ئێریک ئولێنهاگ له‌ گفتوگۆیه‌کیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی سڤێنسکاداگبلادێت ده‌ڵێت جوله‌که‌ و موسوڵمانان یه‌کێکن له‌و گروپانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی سویدی که‌ شایه‌تحاڵی ڕه‌فتاری ڕاسیستانه‌ن که‌ به‌رامبه‌ریان ئه‌نجام ئه‌درێت و به‌وهۆیه‌وه‌ ناوێرن سیمبۆلی ئاینه‌که‌یان ده‌ربخه‌ن. گه‌ر به‌ر له‌م جۆره‌ ڕه‌فتارانه‌ نه‌گیرێت پرۆسه‌ی تێکه‌ڵبوونی سویدی و نا سویدیان سه‌خت ده‌بێت و هاوگونجیش سه‌رکه‌وتوونابێت ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ ڕێ بۆ هێزه‌ ڕاسیته‌کان و به‌هێزبوونیان خۆش ده‌بێت.

 ئه‌نجامدانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ش به‌ڕای ئولێنهاگ ‌ سه‌باره‌ت یاخود دژ به‌  پارتی سڤارییه‌دیموکراته‌رنا  نییه‌ به‌ڵام هاتنیان بۆ ناو په‌رله‌مان پێویستی کارکردن دژ به‌ هێزی دژه‌ بیانی زیاتر ده‌کات و ئه‌رکێکی گرنگی له‌مه‌ودوامان ئه‌وه‌یه‌ که‌ نه‌هێلێن سوید وه‌ک وڵآتانی تری ئه‌ورووپی لێبێت بۆ نموونه‌ دانمارک که‌  گفتوگانیان له‌سه‌ر پرسی بیانیان و دیارده‌ی دژایه‌تیکردنیان به‌ ناڕێدا ده‌ڕوات و ده‌رئه‌نجام کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی وشک و ڕه‌قی لێبۆته‌وه‌. بۆیه‌ کارکردن بۆ هاندانی ڕه‌فتاری میهره‌بانانه‌ و هه‌ڵوێستی دیموکراتییانه‌ له‌ ئه‌رکه‌ گرنگه‌کانمانه‌ و ده‌بێت خه‌ڵکی له‌ هه‌ڵوێست و به‌هاگه‌لی ڕاسیستانه‌ بپارێزرێن گه‌رنا سوید ساردتر و دژوارتر ده‌بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".