Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

چاوه‌دێری به‌سه‌ر نه‌خۆشیی سه‌کته له‌ سویددا زۆر جیاوازه‌‌

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 9 maj 2011 kl 13.25
wêne: Sveriges Radio

ده‌رمان و چاوه‌دێریی خراپ له‌سه‌ر نه‌خۆشیی خوێنڕێژیی مێشک (سه‌کته‌‌)، هه‌موو ساڵێ ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌د که‌س ژیانی خۆیان له‌ده‌ست بده‌ن. له‌م ناوه‌دا خراپترین حاڵه‌ته‌کان له‌ نه‌خۆشخانه‌ گه‌وره‌کانی سویددان. هه‌رچه‌ند سوید به‌‌گشتی باشترین ده‌رمانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی له‌ هه‌موو جیهاندا هه‌یه‌، به‌ڵام جیاوازی له‌ نێوان هه‌رێمه‌کانی سویددا له‌م ناوه‌دا زۆر زه‌قن. باشترین ده‌رمان و چاوه‌دێری له‌ نه‌خۆشخانه‌ی بچووکی لیکسێلێ لاسارێت (Lycksele Lasarett) ده‌کرێ که‌ په‌رستار سوسه‌ن لوندمارک به‌رپرسێتی.

سووسه‌ن لوندمارک ده‌ڵێ: "لێره‌ مه‌ودای نێوان کلینیکه‌کان ئه‌وه‌نده‌ که‌من که‌ پێویستی به‌ نۆبه‌‌ و چاوه‌ڕێبوونی زۆر ناکا. نه‌خۆشه‌که‌ دێته‌ به‌شی ئورژانس ـ فریاگوزاریی خێرا ـ پشکنین به‌ تیشکی بۆ ده‌کرێ و ده‌سبه‌جێ ده‌خرێته‌ به‌شی نه‌خۆشانی سه‌کته‌لێدراوه‌وه‌. یا خود ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ ده‌نێردرێته‌ به‌شی تایبه‌ت و ده‌که‌وێته‌ به‌ر ده‌رمانه‌وه‌."

دیاره‌ زنجیره‌ی نه‌خۆشه‌وانییه‌که‌ش ناپسێ و هه‌ر هه‌مان په‌رستار و دوکتۆرانن که‌ ئاگایان له‌م نه‌خۆشانه‌ هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ زۆر یارمه‌تیده‌ره‌. به‌ڵام له‌ نه‌خۆشخانه‌ گه‌وره‌کاندا بارودۆخه‌که‌ به‌پێچه‌وانه‌یه‌. پرۆفیسۆری نه‌خۆشیه‌کانی عه‌سه‌ب، بوو نۆرڤینگ وا ده‌ڵێ و باسی ئه‌وه‌ ده‌کا که‌ سی له‌سه‌دی نه‌خۆشه‌کان، پاش ئه‌و ماوه‌ چاوه‌دێرییه له‌ نه‌خۆشخانه، ته‌نانه‌ت لێشیان ناپرسرێته‌وه‌. 

پرۆفیسۆر نۆرڤینگ هه‌روه‌ها ده‌ڵێ نه‌خۆشانی سه‌کته‌لێدراو ده‌بێ پشتیوانی بکرێن چون له‌وانه‌یه‌ تووشی خه‌مۆکی بێن و هاتوچۆکردنیان زه‌حمه‌ت بێت. بۆیه‌ ده‌بێ به‌دواداچوونیان بۆ بکرێ.‌‌

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".