Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

چاوه‌دێری له‌ به‌ساڵاچوان له‌ ناو سویددا هه‌میشه‌ وه‌ک یه‌ک نییه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 9 maj 2011 kl 13.37
wêne: Henrik Montgomery / Scanpix

جیاوازی له‌ ئاستی خزمه‌تگه‌لی پێشکه‌شکراو به‌ساڵاچوان له‌ سویددا به‌رچاوه‌، به‌تایبه‌ت له‌ بواری کارمه‌نداندا. بۆ نموونه‌ له‌ کۆمۆنی لێکبه‌ری (Lekberg) له‌ نه‌رکێ، 94 له‌سه‌دی ته‌عیینکراوانی بواری چاوه‌دێریی به‌ساڵاچوان، خاوه‌نی به‌ڵگه‌نامه‌ و په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت بوون. که‌چی له‌ فروێ‌لوندای یۆتێبۆری ته‌نیا 6 له‌سه‌د خوێندنی تایبه‌تیان هه‌یه‌.

له‌لایه‌کی تره‌وه‌ له‌ هه‌ر بیست که‌سه‌ی وه‌ک په‌رستار، یا یارمه‌تیده‌ر و خزمتوانی ماڵه‌وه‌ له‌ ڤێللینگێی سکۆنێ کاریان کردووه‌، نۆزده‌ که‌سان پاش ساڵێک وازیان لێهێناوه‌. که‌چی له‌ ئاریێ‌پلووگ (Arjeplog) ته‌نیا یه‌ک که‌س وازی هێناوه‌.


ئه‌و ماوه‌یه‌ش که‌ دوکتۆر چاوی به‌ نه‌خۆشێکی به‌ساڵاچوو ده‌که‌وێ زۆر جیاوازیی هه‌یه‌. کۆمۆنه‌ بچووکه‌کان وه‌زعیان زۆر له‌ کۆمۆنه‌گه‌وره‌کان باشتره‌

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".