Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

زیاتر له‌ جاران شکایه‌ت له‌ پۆلیس ده‌کرێ

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 9 maj 2011 kl 13.41
wêne: SR

ڕێژه‌ی شکایه‌تکردن له‌ پۆلیس له‌ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا 12 به‌رابه‌ر زیادی کردووه‌. ئه‌مه‌یان ئاکامی ئه‌و ڕاپۆرته‌ ده‌ریده‌خات که‌ به‌شی سه‌راسه‌ریی شکایه‌ت له‌ پۆلیس (Riksenheten för polismål) بڵاوی کردۆته‌وه‌. ئه‌و ناوه‌نده‌ی له‌ گومانی تاوانکاری له‌ خودی پۆلیس ده‌کۆڵێته‌وه‌.

نیوه‌ی شکایه‌ته‌کان له‌ پۆلیس، هی تاوانکاری له‌ هاتوچۆ به‌ ئوتومبێلدایه‌، به‌تایبه‌ت توندلێخوڕین.

ساڵی ڕابردوو 52 حوکم دژی پۆلیس دران و به‌رچاوترینیان حوکم دژی که‌ونه‌سه‌رۆکی پۆلیس یۆران لیندبه‌ری بوو که‌ ده‌سدرێژی کردبووه‌ سه‌ر کچێکی حه‌ڤده‌ ساڵه‌. حووکمه‌کانی دیکه‌ بریتین بوون له‌ هه‌ڵه‌ له‌ ئه‌نجامدانی کاردا، لێدانی خه‌ڵک، چوونه‌ ناو کۆمپیوته‌ری خه‌ڵک به‌بێ ئیزنی یاسایی، هه‌روه‌ها بێموبالاتی له‌ کاتی ئوتومبیڵئاژۆتندا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".