Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕێساکانی نارده‌ی چه‌ک بۆ‌ وڵاته‌ دیکتاتۆره‌کان توند ده‌کرێته‌وه

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 10 maj 2011 kl 13.50

حوکوومه‌ت و سۆسیالدیموکراته‌کان له‌ حاڵی حازراد له‌ دانوستاندان بۆ ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر گۆڕینی ڕێسا و مه‌رجه‌کانی چه‌ک فرۆشی به‌ وڵاته‌ دیکتاتۆره‌کان. کۆمه‌ڵه‌ی ئاشتی و دادوه‌ریی سویدی (svenska freds och skiljedomsföreningen) ده‌ڵێن ئه‌مه‌ سه‌رکه‌و‌تنه‌ بۆ هه‌وڵه‌کانی ئێمه‌ و بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ وڵاته‌ دیکتاتۆره‌کاندا به‌ یارمه‌تی چه‌کی سویدی سه‌رکوت ده‌کرێن.

- ئه‌مه‌ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یه‌ بۆ هه‌وڵه‌ ئاشتییه‌کان و هه‌موو ئه‌ندام و لایه‌نگرانمان که‌ له‌ کامپینه‌کانماندا پشتگییرییان کردووین. ئاننا ئێک به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌ی ئاشتی و دادوه‌ریی سویدی ده‌ڵێت ئه‌مه‌ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌تره‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ وڵاتانی دیکتاتۆریدا ده‌ژین و به‌ یارمه‌تی چه‌کی سویدی سه‌رکوت ده‌کرێن. به‌هیواین که‌ په‌رله‌مانی سوید گۆڕانکاریی له‌ ڕێساو یاساکانی ئه‌م بواره‌دا بکات.

 ئه‌مڕۆ له‌ په‌رله‌مانی سوید حوکوومه‌ت و له‌ به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن سۆسیالدیموکراته‌کان خه‌ریکی دانوستانن بۆ ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر توندکردنه‌وی مه‌رج و ڕێساکانی تایبه‌ت به‌ نارده‌ی چه‌کی سویدی. ئه‌م پێداچوونه‌وه‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌ دوای ڕووداوه‌کانی باکوری ئه‌فه‌ریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دێت که‌ له‌ زۆر لاوه‌ داوای `قه‌ده‌غه‌کردنی فرۆشتنی چه‌ک به‌و وڵاتانه‌ و وڵاتانی دیکتاتۆریی له‌سه‌ر په‌رله‌مانی سوید زیادی کردووه‌.

 تا ئێستا و له‌ساڵی 1996 نزیکه‌ی 40 پێشنیاز به‌و داوایه‌ خراوه‌ته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان. ئاخر سوید ته‌نها له‌ ماوه‌ی ساڵی ڕابوردوودا  نزیکه‌ی 14 ملیارد کرۆن داهاتی فروشتنی چه‌کی بووه‌. له‌ سه‌دا سی فرۆشراوته‌ پانزه‌ وڵات له‌ نموونه‌ی ئیمارات و سعودییه‌ و پاکستان.

بۆ به‌رگرتن له‌ فرۆشتنی چه‌ک به‌و وڵاتانه‌ و نموونه‌کانیان کۆمه‌ڵه‌ی ئاشتی و دادوه‌ریی سویدی له‌مێژه‌ داوایان کردووه‌ که‌ سوید و پارته‌ سیاسییه‌کانی له‌ سه‌رو جیاوازی بیروڕای سیاسییانه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕێککه‌وتنێک پێک بێن که‌ به‌ر له‌ نارده‌ی چه‌ک بۆ وڵاته‌ دیکتاتۆرییه‌کان بگیرێت.

ئه‌و گفتوگۆیانه‌شی که‌ ئه‌مڕۆ له‌ په‌رله‌مانی سویددا له‌ نێوان حوکوومه‌ت و سۆسیالدیموکراته‌کاندا بۆ گۆڕینی مه‌رجه‌کانی نارده‌ی چه‌کی سویدی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت ده‌کرێت بنه‌مایه‌کی باش بن بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که‌ تا ئێستا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ دراون،  به‌ڵام ناشکرێت چاوه‌ڕێیی گۆڕانکارییه‌کی خێراش بکه‌ین به‌ڕای به‌ڕێوه‌به‌ری  کۆمه‌ڵه‌ی ئاشتی و دادوه‌ریی سویدی ئاننا ئێک.  

-  نیازمان نییه‌ ئیتر دانیشین و واز له داوا و ‌ فشارهێنان بۆ حوکوومه‌ت بهێنین، ئانا ئێک ده‌ڵێت نه‌خێر ئێستا وه‌ختی توندکردنه‌وه‌ی کاره‌کانمانه‌ بۆ گۆڕینی ڕیساکانی تایبه‌ت به‌ نارده‌ی چه‌کی سویدی ئاخر لێکۆڵینه‌وه‌ و گفتوگۆکان بۆ گۆڕانکاری ده‌کرێت ماوه‌یه‌کی زۆر بخایه‌نێت هه‌ربۆیه‌ ئێمه‌ له‌ کامپینه‌کانمان به‌رده‌وام ده‌بین.

  له‌ حالێ حازردا و له‌ کۆمیته‌ی کاروباری ده‌ره‌وه له‌ په‌رله‌مان له‌ پرسی گۆڕانکاری له‌ ڕێسا و مه‌رجه‌کانی نارده‌ی چه‌کی سوید ده‌کۆڵرێته‌وه‌ که‌ به‌ر له‌ ناردنی بۆ وڵآتانی دیکتاتۆری بگرێت، چاوه‌ڕێ ده‌کرێت ڕۆژی پێنج شه‌ممه پێشنیازه‌که‌ ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

له‌ به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن پارتی ژینگه‌، چه‌پ و سۆسیالدیموکراته‌کان پێشنیازی تایبه‌تیان بۆ ئه‌ مه‌به‌سته‌ پێشکه‌ش کردووه‌ و له‌ به‌ره‌ی حوکوومه‌تیش پارتی گه‌لی لیبراڵ و مه‌سیحییه‌دیموکراته‌کان پاڵپشتی له‌ توندکردنه‌وه‌ی مه‌رجه‌کانی نارده‌ی چه‌کی سویدی ده‌که‌ن. ئه‌گینا مۆدێراته‌کان و سه‌رۆکه‌که‌یان سه‌ره‌ک وه‌زیران فرێدریک ڕه‌ینفێلد تا ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بووه‌ که‌ یاساکان وه‌ک خۆیان بمێننه‌وه‌، به‌ڵام ئێستا ئه‌وانیش له‌ ژێر فشاره‌کاندا هاتونه‌ته‌ سه‌ر بار که‌ ئیتر ڕێگای بۆ ئه‌م دانوستانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سۆسیالدیموکراته‌کاندا خۆش کرد.

 به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ تا ئێستا به‌رده‌وامی داوه‌ به‌ ناردنی چه‌ک واتا فرۆشتنی به‌ وڵاته‌ دیکتاتۆره‌کان 

 گوایا بۆ زامنکردنی ئاسایشی سوید بووه‌. ئاننا ئێک ئه‌م ڕوونکرنه‌وه‌یه‌ی‌ پێ سه‌یره‌.

-  ئه‌وه‌ی که‌ من زۆر به‌ لامه‌وه‌ سه‌یره‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ حوکوومه‌ت و ئه‌و لایه‌نانه‌ی پێشتر له‌گه‌ڵ نارده‌ی چه‌کی سویدی بۆ وڵاتانی دیکتاتۆردا بوون ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌ڵێن ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی به‌ پاراستنی ئاسایشی سویده‌وه‌ هه‌یه‌، واتا بۆ پاراستنی ئاسایشی سیاسی سوید  ده‌بێ چه‌ک بفرۆشین به‌ وڵاته‌ دیکتاتۆره‌کان. ئه‌مه‌ به‌هانه‌ و بیانوویه‌کی سه‌یره‌ و لێی تێناگه‌م ئاننا ئێک ده‌ڵێت ده‌بوا شه‌رم بکه‌ین که‌ بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆمان هاوڵآتیانی وڵاتانی تر له‌ سه‌رکوتی رژێمه‌کانیاندا ده‌هێڵینه‌وه‌.

 ئه‌و بیانوه‌شی که‌ ده‌ڵێت گوایا چه‌ک فرۆشی به‌و وڵاتانه‌ بژێوی هاوڵاتیانیان دابین ده‌کات و فرسه‌تی کار ده‌نێته‌وه‌ ئه‌مه‌شیان به‌ ڕای ئاننا ئێک له‌ کۆمه‌ڵه‌ی ئاشتی و دادوه‌ریی سوید  بنه‌مایه‌کی درووست نییه‌ بۆ فرۆشتنی چه‌ک به‌ وڵآتانی دیکتاتۆر له‌ بری ئه‌وه‌ ده‌کرێت فرسه‌تی کار له‌ جۆری تریان بۆ بکرێته‌وه‌.

 جێی باسه‌ که‌ سوید وه‌ک وڵاتێکی بێلایه‌ن له‌ حاڵه‌تی جه‌نگدا، کارگه‌یه‌کی به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی سه‌ربه‌خۆ که‌ هیچ لایه‌ک پشتگیری دارایی نه‌کات پێک هێناوه‌، بۆ ڕاگرتنی ئابووری ئه‌و کارگه‌یه‌ ناردنی چه‌ک و فرۆشتنی به‌ وڵاتانی تر گرنگه‌. فڕۆکه‌، ژێرده‌رییای و تۆپ له‌و چه‌کانه‌ن که‌ ده‌نێردرێنه‌ ده‌ره‌وه‌.  ڕێساکانی نارده‌ی چه‌کی سویدیش به‌رفراوان و ئاڵۆزن و ده‌ستگه‌ی پشکنینی به‌رهه‌مه‌ ستراتیجیییه‌کان ده‌یبات به‌ڕێوه‌.

 جگه‌ له‌سه‌دا 29 ی فرۆشیاری چه‌کی سویدی که‌ بۆ  ئیمارات، سعودییه‌ و پاکستان بوو  له‌سه‌دا 42 ی نارده‌ی چه‌کی سویدی له‌ ماوه‌ی ساڵی پاردا به‌ وڵاتانی ئه‌ندام له‌ یه‌کییه‌تی ئه‌ورووپا و نه‌رویج هه‌روه‌ها سویسرا فرۆشراوه‌.

 له‌سه‌دا 29 ی فرۆشراوه‌ته‌ ئوسترالیا، یابان، که‌نه‌دا و کۆریای باشوور هه‌روه‌ها سه‌نغاپوره‌ و ئه‌فه‌ریقای باشوور و ئه‌مه‌ریکا. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".