Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

فڕۆکه‌شه‌ڕکه‌ره‌کانی سوید ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه‌

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 10 maj 2011 kl 14.25
wêne: Anders Wiklund/Scanpix

دوو فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری یاسی سوید که‌ ئه‌رکی چاوه‌دێری له‌سه‌ر ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌ی فڕینی لیبیایان پێ سپێردراوه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خراپ بوون ناتوانن بفڕن. ڕۆژنامه‌ی سیدسڤێنسکا وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه‌ ده‌نووسێ که‌ شووشه‌ی پێشه‌وه‌ی ئه‌م فڕۆکانه‌ به‌ هۆی تۆفانی زیخ شکاون. ئه‌مه‌ له‌ گوێن پسپۆڕان، گرفتێکی گه‌وره‌یه‌ چون شووشه‌ی پێشه‌وه‌ی ئه‌م فڕۆکانه‌ پارچه‌ فلزێکی تێدا به‌کار هاتووه‌ که‌ ‌ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ڕادار نه‌توانێ بیبینێ و شوێنی بگرێ. هه‌روه‌ها ماتۆڕه‌کانیشیان هه‌ر به‌ هه‌مان هۆ زیانیان وێکه‌وتووه‌ و له‌وانه‌یه‌ هه‌ردووکیان بۆ ته‌عمیرکران بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ سوید یا به‌ دووی تازه‌ بگۆڕدرێنه‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".