Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

زۆرینه‌وه‌ی په‌رله‌مان دژی "قۆناغی سێی کار"ی حوکوومه‌تن

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 10 maj 2011 kl 14.31
wêne: Bertil Ericson/Scanpix

سێ پارتی سوسیالدیموکرات، ژینگه‌ و چه‌پ داوایان له‌ حوکوومه‌تی سوید کرد که‌ ڕێنموونی ناودێر به‌ (قۆناغی سێی کار و مسۆگه‌رکردنی پێشکه‌وتن) بۆ دۆزینه‌وه‌ی کار بۆ ئه‌وانه‌ی ماوه‌یه‌کی زۆره‌ بێکارن ڕابگرێ. له‌م ناوه‌دا پارتی دژه‌بیانیی دیمۆکراته‌کانی سویدیش پشتگیری له‌ پێشنیاری پارتییه‌کانی سه‌وزوسوور ده‌کات. بۆیه‌ ئێستا زۆرینه‌ی نوێنه‌رانی په‌رله‌مان ده‌توانن بڕیاری حوکوومه‌ت هه‌ڵوه‌شیننه‌وه‌.

ئیلڤا یوانسۆن جێگری سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی بازاڕی کاری په‌رله‌مان له‌ حیزبی سوسیالدیموکرات ده‌ڵێ ئه‌وه‌ ڕاپۆرتانه‌ی به‌دوای یه‌کدا له‌سه‌ر ناکارابوونی بڕیاری حوکوومه‌ت له‌مباره‌وه‌ هاتوون، کاره‌ساتێکه‌ بۆ خۆی چون به‌هێچ جۆر نابێته‌ هۆی په‌یداکردنی کار.

له‌ گوێن ئیلڤا یوانسۆن ئه‌و کارخوازانه‌ی ناگه‌نه‌ قۆناغی سێ، ئه‌وا هه‌ر له‌ قۆناغی دوودا ده‌مێننه‌وه‌ و بۆ وێنه‌ ده‌نێردرێنه‌ خولی په‌روه‌ره‌ده‌ی دایره‌ی کار، ئاربێتسفۆرمێدلینگن. ئه‌مه‌ش چاری بێکارییان نادا.

هه‌ر ئێستا 26 هه‌زار که‌س که‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ قۆناغی سێی به‌رنامه‌ی دیاریکراوی حوکوومه‌ت بۆ دۆزینه‌وه‌ی کار، ئه‌وا بۆ ماوه‌یه‌کی درێژه‌ بێکارن بۆیه‌ش ره‌خنه‌یه‌کی زۆر هاتۆته‌وه‌ سه‌ری و ده‌گوترێ هیچ بڕ ناکا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".