Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

جه‌نگی ناره‌وه‌نه‌کان بوو باخچه‌ی پاشای ڕزگار کرد

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 11 maj 2011 kl 14.58
foto.scanpix

ئه‌مڕۆ چل ساڵه‌ جه‌نگی ناره‌وه‌نه‌کان (Almstriden) له‌ باخچه‌ی پاشا ڕوویدا. سیانزه‌ دره‌ختی ناره‌وه‌ن ده‌بوا بۆ سازکردنی میترۆی نوێی کونگسترێگۆرده‌ن ببڕدرێنه‌وه‌، به‌رگرتن له‌و پلانه‌ بووه‌ خاڵی وه‌رچه‌رخان له‌ گرنگی ده‌نگی هاوڵاتییان و ناره‌وه‌نه‌کانیش تا ئێستا درێژه‌ به‌ ژیانی سه‌ده‌ها ساڵه‌یان ده‌ده‌ن.

ئه‌مه‌ هاتوهاواری چل ساڵ له‌مه‌وبه‌ری ستۆکهۆلمییه‌کانه‌ بۆ ڕزگارکردنی  سیانزه‌ ناره‌وه‌نه‌ له‌ باخچه‌ی پاشا (Kungsträgården) ه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی شار. نزیکه‌ی دووهه‌زار که‌س بۆ به‌رگرتن له‌ بڕینه‌وه‌ی (Almarna)  ناره‌وه‌نه‌کان له‌ شه‌وی11 له‌سه‌ر دوانزه‌ی مای 1971 وه‌ تا 13 ی ئه‌و مانگه‌ کۆبوونه‌وه‌ و خۆیان توند له‌ قه‌دی دره‌خته‌کانه‌وه‌ ئاڵاندوه‌ و هه‌ندێکیان چوونه‌ته‌ سه‌ر دڕه‌خته‌کان تا به‌ر له‌ بڕینه‌وه‌یان بگرن. نزیکه‌ی دووسه‌د پۆلیس بێ هووده‌ هه‌وڵی بڵاوه‌پێکردنیان ئه‌ده‌ن و ڕۆژنامه‌وانانیش ڕاسته‌وخۆ ئه‌و ڕووداوه‌ بێوێنه‌یه‌ ده‌گوێزنه‌وه‌. ناره‌وه‌نه‌کان ده‌بێت ببڕینه‌وه‌ تا میترۆی کونگستێگۆرده‌ن ساز بکرێت.

63 ئه‌ندام په‌له‌مان ده‌نگیان به‌ بڕینه‌وه‌ی دره‌خته‌کان و  34یان دژ ده‌نگیان بوو، به‌ڵام له‌ جه‌نگی ناره‌وه‌نه‌کاندا (Almstriden) جه‌ماوه‌ر بردییه‌وه‌ و پلانه‌کان وا گۆڕان که‌ دره‌خته‌کان زیندوو مانه‌وه‌ و میترۆکه‌ش 100 مه‌تر به‌ره‌و ڕۆژئاوای ناوچه‌ی پلان بۆ دانراو سازکرا.

کار بۆ گه‌شته‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ و ئه‌ی بۆ په‌رله‌مان و حوکوومه‌ت ملیان بۆ داوای هاوڵاتییان دا، تۆمی هامارستریۆم چالکوانی پرس سروشت ده‌پرسێت.

هامارستریۆم هه‌رخۆی وه‌ڵامی لایه‌ و ده‌ڵێت له‌ ماوه‌ی دوو ده‌یه‌دا و وه‌ک به‌شێک له‌ پرۆسه‌ی نوێکردنه‌وه‌ی ناوشاری ستۆکهۆلم به‌شێکی زۆری شار گۆڕانکاری تێدا کراو و زۆرینه‌ی بینا کۆنه‌کان به‌ هی نوێ سازکرانه‌وه‌. ده‌نگی ڕه‌خنه‌ دژ به‌ چیمه‌نتۆکردنی شار به‌رز بۆوه‌ ئیتر خه‌ونه‌کانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سۆسیالدیموکرات یالمار مێرس بۆ مۆدێرنکردنه‌وه‌ی شار هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه‌. جه‌نگ ته‌نها جه‌نگی ناره‌وه‌نه‌کان نه‌بوو به‌ڵکه‌ کاردانه‌وه‌ بوو به‌رامبه‌ر به‌ پرۆسه‌یه‌کی دوروودرێژی نه‌خوازراو. هامارستریۆم ده‌ڵێت.

-   پێش بڕیاری بڕینه‌وه‌ی سیانزه‌ ناره‌وه‌نه‌که‌ی کونگسترێگۆرده‌ن گه‌ڕه‌کی کلاراش ته‌خت کرابوو، ئیتر کار له‌ بێده‌نگیان نه‌مابوو، تۆمی هالمستریۆم ده‌ڵێت، باخچه‌ی پاشا  شوێنی کۆبونه‌وه‌ و حه‌وانه‌وه‌ی هاوڵاتییان بوو، خه‌ڵکی تا ئێستا ئه‌و شوێنه‌یان خۆش ده‌وێت و به‌تایبه‌ت گه‌نجه‌کان که‌ ئه‌و کات من خۆم گه‌نج بووم هامارستریۆم ده‌ڵێت دانیشتن له‌ژێر ئه‌و دره‌ختی ناره‌وه‌نانه‌دا به‌هایه‌کی سیمبولی به‌رزی هه‌بوو.

جه‌نگی‌ ناره‌وه‌نه‌کان له‌ بڕینه‌وه‌ی سیانزه‌ دره‌خته‌وه‌ بووه‌ پرسی ڕۆڵی هاوڵاتییان له‌ بڕیاردانی کۆمۆن و پرۆسه‌ دیموکراتییه‌کاندا و ده‌رئه‌نجامی چالاکییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزی ئه‌وکات و چالاکوانه‌ ڕه‌خنه‌گره‌ چه‌په‌کانی 1968 بوو. ئێستاش پاش چل ساڵ له‌ مێژووی ئه‌و ڕووداوه‌ زۆریان له‌و سیانزه‌ دره‌خته‌ ناره‌وه‌نه‌ی کونگسترێگۆردن ماون که‌ پرسیاری ئه‌وه‌شیان ناوه‌ته‌وه‌ که‌ ئاخۆ شه‌ر کردن له‌سه‌ر بڕینه‌وه‌یان هیچ ده‌رئه‌نجامێکی به‌رجه‌سته‌ و شایه‌نی باسیان هه‌بوو جگه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی مێترۆی کونگسترێگۆردن بۆ سه‌د مه‌تر ئه‌‌ولای ئه‌م دره‌ختانه‌.

- سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌وکات له‌م چالاکییه‌ باش تێ نه‌ده‌گه‌شتن ، نه‌یانده‌زانی که‌ چه‌نده‌ گرنگه‌ بڕیاره‌کان بۆ هاوڵآتیان ڕوونبکرێنه‌وه‌ و که‌ بۆ پلانه‌کان وا داڕێژراون، ئه‌ندامی پارتی ژینگه‌ و سیاسه‌تزان دانیێل هێلدێن ده‌ڵێت دوای جه‌نگی ناره‌وه‌نه‌کان بوو ئیتر سیاسه‌تمه‌داران و پلاندانه‌رانی شار که‌ ده‌ستیان له‌ گۆڕین و بیناکردنی شاردا هه‌یه‌ به‌ وریاییه‌وه‌ پلان داده‌نێن و ئیتر گوێ له‌ ڕاو خواستی هاوڵاتییان ده‌گرن.

ده‌رئه‌نجامی جه‌نگی ناره‌وه‌نه‌کان شێوازی بیرکردنه‌وه‌ و کاری سیاسی گۆڕی و ئیتر ده‌نگی هاوڵاتی ده‌بێت گوێی لێ بگیرێت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بڕینه‌وه‌ی سیانزه‌ دره‌ختی ناره‌وه‌نیش بێت وه‌ک ئه‌وانه‌ی کونگسترێگۆرده‌ن. ته‌نها جه‌نگی به‌رگرتن له‌ بڕینه‌وه‌ی سیانزه‌ ناره‌وه‌ن نه‌بوو به‌ڵکه‌ چالاکییه‌کی ڕێکخراو بوو بۆ گه‌یاندنی داوای خه‌ڵک که‌ له‌ به‌سته‌کانی هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگ کۆرنێلیس ڤرێسڤیکیشدا ڕه‌نگیان دایه‌وه‌ و گروپی مۆسیقای (Envoyés) گۆرانی  ناره‌وه‌نه‌کان بۆ خه‌ڵکی (Almarna åt folket)، خسته‌ سه‌ر زاری هاوڵاتییان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".